ئەندامێکی لێژنەی ئاسایشتی عێراق: ھێزەکانی ئەمریکی بوونێکی نادڵخوازن لە وڵاتی ئێمەدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i387822-ئەندامێکی_لێژنەی_ئاسایشتی_عێراق_ھێزەکانی_ئەمریکی_بوونێکی_نادڵخوازن_لە_وڵاتی_ئێمەدا
ئەندامێکی لێژنەی ئاسایشت و بەرەڤانیی پەرلەمانی عێراق ، ھێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکای بە بوونێکی نادڵخواز لە ڕوانگەی تەواوی کۆمەڵانی خەڵکی عێراق زانی و ھێندێک چاوەڕاشی لەمەڕ بڕیاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ بردنە دەرەوەی ھێزەکانی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی لە ناوچەی ئاسایشتیی «سەوز»ی بەغدا بەدرۆ خستەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 14, 2020 13:56 Asia/Tehran
  • ئەندامێکی لێژنەی ئاسایشتی عێراق: ھێزەکانی ئەمریکی بوونێکی نادڵخوازن لە وڵاتی ئێمەدا

ئەندامێکی لێژنەی ئاسایشت و بەرەڤانیی پەرلەمانی عێراق ، ھێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکای بە بوونێکی نادڵخواز لە ڕوانگەی تەواوی کۆمەڵانی خەڵکی عێراق زانی و ھێندێک چاوەڕاشی لەمەڕ بڕیاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ بردنە دەرەوەی ھێزەکانی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی لە ناوچەی ئاسایشتیی «سەوز»ی بەغدا بەدرۆ خستەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «قاتیع ڕکابی» ئەندامی لێژنەی ئاسایشت و بەرەڤانیی پەرلەمانی  عێراق ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ «بەغدا ئەلیەوم» سەبارەت بە ڕەوشتی ئێستای ناوچەی ئاسایشتیی سەوز لە ناوەڕاستی بەغدا وتی: جم و جوڵی سەربازی لەنێو ئەم ناوچەیەدا ئاساییەو بە پێی گەڵاڵەی دابین کردنی ئاسایشت و پاراستنی ناوچەی ئاسایشتی ئەنجام دەگرێت و ھیچ جۆرە ھەنگاو یان تەگبیرێکی تازە یان جێگیر بوونی ھێزەکانی ئاسایشت لەم ناوچەیەدا لە ئارادا نییە.

ناوبراو لە بارەی ھێزەکانی ئەمریکیی سەقامگرتووی عێراقیش وتی: ئەگەر بێتو ئەم ھێزانە خاکی وڵاتەکەمان چۆڵ نەکەن، دیارە تاقمە خۆڕاگرەکان لە بارەی ئەو بەڵێنەی کە داویانە بەبڕشتانە دەجوڵێنەوە.

ڕکابی پێشی داگرت: ھێزەکانی ئەمریکی بوونێکی نادڵخوازن لە ڕووانگەی  تەواوی کۆمەڵانی خەڵکی عێراقەوە.

ناوبراو وێڕای ڕەت کردنەوەی دەنگۆو چاوڕاکان سەبارەت بە بڕیاری برانەدەرەوەی ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی سەوزی بەغدا وتی: «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیران و سەرکردەی گشتیی ھێزەچەکدارەکانی عێراق ھیچ بڕیارێکی بۆ بردنە دەرەوەی حەشدی شەعبی لە ناوچەی سەوز نەداوە.