کازمی: عێراق دەبێ لە گرفتەکانی لوبنان فێری ئەزمون ببێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i389952-کازمی_عێراق_دەبێ_لە_گرفتەکانی_لوبنان_فێری_ئەزمون_ببێت
سەرۆک وەزیرانی عێراق وێڕای ئاماژە کردن بە گرفتەکانی وڵاتەکەی کە ھاوشێوەی لوبنانن، وتی: بەغدا دەبێ لە ئەزمون و ڕەوشتی لوبنان پەند وەربگرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 03, 2020 11:07 Asia/Tehran
  • کازمی: عێراق دەبێ لە گرفتەکانی لوبنان فێری ئەزمون ببێت

سەرۆک وەزیرانی عێراق وێڕای ئاماژە کردن بە گرفتەکانی وڵاتەکەی کە ھاوشێوەی لوبنانن، وتی: بەغدا دەبێ لە ئەزمون و ڕەوشتی لوبنان پەند وەربگرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، نووسینگەی میدیایی «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەک دا جەختی کرد: کازمی لە قسەکانی دا لە دووھەمین کۆنفرانسی نێونەتەوەیی داکۆکی لە لوبنان کە شەوی پێنج شەممە بە سەرۆکایەتیی سەرۆک کۆماری فەرەنساو سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان دەستی بەکار کرد، وتی: ئێمە بۆ ھاوپشتی لەگەڵ لوبنان و جەماوەری ئەم وڵاتە کۆبووینەتەوە گە دیارە لەگەڵ ئێمەدا پەیوەندیی قوڵ و گرفتی ھاوبەشیان ھەیە.

ناوبراو وتیشی: عێراق سەرباری ڕەوشتە ئاڵۆزەکەی خۆی، کەچی لە پێشەنگانی داکۆکی کردن لەگەلی لوبنان بووەو لەو باوەڕەداین کە دەبێ ھەنگاوی زۆر بۆ داکۆکی لە لوبنان ھەڵگیردرێت، چونکو ئەم وڵاتە لەگەڵ گرفتی زۆری وەک قەیرانی ئابووری و دراڤی و شوێنھاتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنادا بەرەوڕووە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق ھیواداریی دەربڕی کە دەرھاویشتەی ئەم کۆنفرانسە گەڵاڵەیەک بۆ داکۆکیی بەبڕشتانە لە لوبنان بێت بۆ بەرنگار بوونەوەی گرفتەکانی و ھەنگاونان لە ئاراستەی چاکسازیی سیاسی و ئابووری.

کازمی پێشی داگرت: عێراق وەک وڵاتێکی ناوچەکە بەرەوڕووی گرفتی ھاوشێوەیە و ئێمە دەبێ ئەو ئەزمونانە بقۆزینەوەو لە ھەل و مەرجە ھاوچەشنەکەمان پەندو وانە وەربگرین.