«حەشدی شەعبی» ھێزێکی تێکشکێنەرە بۆ پاسەوانی کردن لە عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i390237-حەشدی_شەعبی_ھێزێکی_تێکشکێنەرە_بۆ_پاسەوانی_کردن_لە_عێراق
سەرۆکی ڕێکخراوەی «حەشدی شەعبی»ی عێراق جەختی کرد: حەشدی شەعبی ھێزێکی تێکشکێنەرە لە دەستی حکومەتی عێراق دا بۆ پاسەوانی کردن لە خەڵک و نیشتیمان و پیرۆزایەتییەکانی ئەم وڵاتە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 11, 2020 07:42 Asia/Tehran
  • «حەشدی شەعبی» ھێزێکی تێکشکێنەرە بۆ پاسەوانی کردن لە عێراق

سەرۆکی ڕێکخراوەی «حەشدی شەعبی»ی عێراق جەختی کرد: حەشدی شەعبی ھێزێکی تێکشکێنەرە لە دەستی حکومەتی عێراق دا بۆ پاسەوانی کردن لە خەڵک و نیشتیمان و پیرۆزایەتییەکانی ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم «فاڵح فەیاز» سەرۆکی ڕێکخراوەی «حەشدی شەعبی»ی عێراق ، شەوی ھەینی بە بۆنەی سێھەمین ساڵگەڕی سەرکەوتنی ئەم وڵاتە بە سەر تاقمی تیرۆریستی داعش دا، وتی: داستان ڕسکاندنی گەورەی نەتەوەی عێراق لە مەڕ سەرکەوتن بە سەر تاقمی تیرۆریستی داعش جیھانی سەرسام ، دو دۆستانی شادو دوژمنانی توڕەو مارەنگاز کردو فێڵی ھێزەکانی تاریکایی گەڕاندەوە بۆ خۆیان.

«فەیاز» وتیشی: لە ئاوا ڕۆژێکدا بە یارمەتیی خوداوەند و بەرەکەتی فەتواکەی مەرجەعییەتی باڵای وڵات و خوێنی شەھیدان بە تایبەت ڕۆڵی گەورەو بنەمایی  ژەنراڵی شەھید «حاج قاسم سولەیمانی» و شەھید «ئەبو مەھدی موھەندیس» فەرماندەرانی شەھیدی ئۆپراسیۆنی سەرکەوتن بە سەر داعش دا، خاکی عێراق بە تەواوەتی لە بوونی چەپەڵی داعشییەکان پاک کرایەوەو دوژمنان توشی دۆش داماوی و ھیوابڕاوی ھاتن.