خۆسازدانی پەرلەمانی عێراق بۆ بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی یادکردنەوەی شەھیدان سولەیمانی و موھەندس
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i390538-خۆسازدانی_پەرلەمانی_عێراق_بۆ_بەڕێوەبردنی_رێوڕەسمی_یادکردنەوەی_شەھیدان_سولەیمانی_و_موھەندس
بزووتنەوەی نوجەبای عێراق باسی خۆئامادەکردنی پەرلەمانی ئەم وڵاتە دەکات بۆ بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی یادکردنەوەی شەھیدان قاسم سولەیمانی و ئەبوومەھدی موھەندس .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 19, 2020 10:33 Asia/Tehran
  • خۆسازدانی پەرلەمانی عێراق بۆ بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی یادکردنەوەی شەھیدان سولەیمانی و موھەندس

بزووتنەوەی نوجەبای عێراق باسی خۆئامادەکردنی پەرلەمانی ئەم وڵاتە دەکات بۆ بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی یادکردنەوەی شەھیدان قاسم سولەیمانی و ئەبوومەھدی موھەندس .

کەناڵی تەلەگرامیی بزووتنەوەی نوجەبای عێراق بە بڵاوکردنەوەی فیلمێک رایگەیاند ، پەرلەمانی عێراق خەریکی خۆئامادەکردنە بۆ بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی یادکردنەوەی سەردا قاسم سولەیمانیی فەرماندەی ھێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی و شەھید ئەبوومەھدی موھەندس جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی و لە  دوێنی ھەینیەوە وێنەی ئەو دوو شەھیدە لە نێو پەرلەمانی عێراق دانراوە . 

دوای تیرۆر کردنی سەردار سولەیمانی و ئەبوومەھدی موھەندس و 8 کەسی دیکە لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا لە لایەن ھێزە ئەمریکیەکانەوە ، پەرلەمانی عێراق دوو رۆژ دواتر ، دەنگی دا بە گەڵاڵەی کشانەوەی ھ ێزە بیاینەکان لەوان ھێزی ئەمریکی لە عێراق .