جەختی نوجەبای عێراق لە سەر شکست ھێنانی ئەمریکا لەم وڵاتە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i391035-جەختی_نوجەبای_عێراق_لە_سەر_شکست_ھێنانی_ئەمریکا_لەم_وڵاتە
وتەبێژی بزوتنەوەی نوجەبای عێراق ڕایگەیاند: ئەمریکا لە دەھەی داھاتوودا جارێکی تر لە خاکی عێراق توشی شکست دێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 31, 2020 21:53 Asia/Tehran
  • جەختی نوجەبای عێراق لە سەر شکست ھێنانی ئەمریکا لەم وڵاتە

وتەبێژی بزوتنەوەی نوجەبای عێراق ڕایگەیاند: ئەمریکا لە دەھەی داھاتوودا جارێکی تر لە خاکی عێراق توشی شکست دێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «نەسر شمەری» ڕۆژی پێنج شەممە لە ھەژماری توییتێرەکەی دا نووسی: بەم رووانە داگیرکەرانی ئەمریکی شکست دێنن و بەوپەڕی سەرشۆڕییەوە لە ئەنجامی ھەڵمەت و شاڵاوەکانی ھێزەکانی خۆڕاگری ناچار دەبن عێراق چۆڵ کەن و بۆ کشانەوەی تەندروستیان لەم وڵاتە دەپاڕێنەوە.

شەمەری جەختی لەوەش کردەوە کە، ئەو ڕۆژە بەم زووانە دێت و تەواوی جیھان شایەتی دووھەمین شکست ھێنانی ھێزەداگیرکەرەکانی ئەمریکا لە سەرزەویی عێراق دا دەبن لە ماوەی دەھەی داھاتوودا.