جەختی سەرۆک کۆماری عێراق لە سەر خەباتی دژی تیرۆریزم
سەرۆک کۆماری عێراق لە سەر پێویستیی بەردەوام کرانی خەباتی دژی تیرۆریزم و بەرنگار بوونەوەی ئاژاوەی ئەتنیکی لەم وڵاتە پێی داگرت.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا «بەرھەم ساڵح» ڕۆژی ڕووشەممە لە دیدار لەگەڵ «شێخ سەتتار جەلوح لو» سەرۆکی ھۆزی سابئین و شاندەکەی یاوەری لە سەر پێویستیی پتەوکرانەوەی سەروەریی یاسا و ھێزمەند کرانی پێکھاتەی کۆمەڵایەتی و پاراستنی ئاسایشتی شارومەندان لە عێراق پێی داگرت.
بەرھەم ساڵح وتیشی: ئامانجی ھێرشە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییە لە عێراق ھەوڵدان بۆ شێواندنی سەقام زەبر وەشاندن لە ھاوژینیی ئاشتیانەیە و ئەو ھێرشانە جەخت لەوە دەکەنەوە کە وا ھەڵدەگرێ شەڕی دژی تیرۆریزم و داخستنی ڕێگاکان لە سەر پەلەقاژەی دوژمنان بۆ ئاژاوەنانەوەو گێرەوکێشەی نێوخۆیی و ئەتنیکی بەردەوام بکرێت.
شاری بەغدا دوای ھێورییەکی درێژماوەی شەوی ھەینیی ڕابردوو دوو تەقینەوەی تیرۆریستیی ھاوکاتی بە خۆیەوە بینی. تەقینەوەکان لە مەیدانی «تەیەران» لە ناوەڕاستی پێتەختی عێراق و بە ھۆی پشتێنی تەقەمەنییەوە ئەنجامیان گرت کە کوژرانی دەیان کەس و بریندار بوونی ١١٠ کەسی دیکەی لێ کەوتەوە.