کانونی دوھەم 26, 2021 19:37 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری عێراق داوای چڕکردنەوەی ھەوڵەکانی جیھان دەکات بۆ دابین کردنی ئاسایشت و بەرنگار بوونەوەی تەنگژەکان

«بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق لە ئاھەنگی پێشوازی کردنی لە وەزیری بەرھەمە جەنگیەکانی پاکستان جەختی کردەوە لە چڕبوونەوەی ھەوڵەکانی جیھان لە ئارستەی دابین کرانی سەقام و ئاسایشت و بەرنگاربوونەوەی گرفت و تەنگژەکان.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی عێراق ئه‌مڕۆ ٢٦ى کانونى دووه‌مى ٢٠٢١، «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیی کرد لە «زبەیدە جەلال»، وەزیری بەرھەمە جەنگییەکانی پاکستان و شاندەکەی یاوەری. لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆماری عێراق رایگە‌یاند: جیهان و ناوچەکە رووبەڕووی قەیران و ئاڵنگاریی هاوبەش دەبنەوە، بەتایبەتی تیرۆر و توندڕەوی و پەرەسەندنی گرژییەکان کە شوێن لەسەر ئاسایشت و سەقامی جیهان دادەنێت، ھەر بۆیە واھەڵدەگرێ ھەوڵە نێودەوڵەتییەکان یەکخرێن بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان و پاراستنی ئاسایشت و ئارامی جیهانی.

«بەرھەم ساڵح» جەختی لە لە گرنگایەتیی بەهێزکردنی هاریکاریی دوو قۆڵی لە بواری بەرگری لە نێوان هەردوو وڵات و سود وەرگرتن لە شارەزاییەکانی یەکتر کردەوە  بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.

لەلای خۆیەوە «زبەیدە جەلال» وەزیری بەرھەمە جەنگییەکانی پاکستانیش پابەندبوونی وڵاتەکەی بۆ پشتیوانیکردنی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و هاریکاریی سەربازی دووپات کردەوە بەتایبەتی پەرەپێدان و راهێنانی هێزە ئاسایشتییەکانی عێراق.

سەرپەیڤ