کانونی دوھەم 29, 2021 03:45 Asia/Tehran
  • نامەکەی پاشای ئۆردۆن ڕادەستی سەرۆک کۆماری عێراق کرا

سەرۆک وەزیرانی ئۆردۆن نامەی پاشای وڵاتەکەی پێشکەشی سەرۆک کۆماری عێراق کرد.

بە پێی ڕداپۆرتی ئیرنا، نووسینگەی سەرۆک کۆمارەتیی عێراق لە بەیاننامیەک دا ڕایگەیاندووە، «بەشەر ئەلخەساونە» سەرۆک وەزیرانی ئۆردۆن ڕۆژی پێنج شەممە لە کۆشکی سەلامی بەغدا بە ئامادە بوونی وەزیرانی دەرەوەی ھەردووک وڵات چاوی بە «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق کەوت و وتووێژی لەگەڵ دا کرد.

وەک لە بەیاننامەکەدا ھاتووە، ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆک وەزیرانی ئۆردۆن نامەیەکی نووسراوەی «عەبدووڵڵای دووھەم» پاشای وڵاتەکەی پێشکەشی «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق کرد و ئینجا پێکەوە پەیوەنئدییەکانی نێوان ھەردووک وڵاتەکەیان لێک دایەوە.

جێگای ئاماژەیە  «بەشەر ئەلخەساونە» سەرۆک وەزیرانی ئۆردۆن شاندەکەی ھاوڕێی ڕۆژی پێنج شەممە گەییشتنە بەغداو لە گەڵ کۆمەڵێک لە کاربەدەستنانی باڵای عێراق لەوانە «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق و «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە دیدارو وتووێژیان کرد.

سەرپەیڤ