دیداری سەرۆکی ھێزی دادی ئێران لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i392751-دیداری_سەرۆکی_ھێزی_دادی_ئێران_لەگەڵ_سەرۆکی_پەرلەمانی_عێراق
سەرۆکی ھێزی دادی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دیداری کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 11, 2021 03:22 Asia/Tehran
  • دیداری سەرۆکی ھێزی دادی ئێران لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق

سەرۆکی ھێزی دادی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دیداری کرد.

حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆکی ھێزی دادی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی پێنج شەممە لەگەڵ «موحەممەد حەلبوسی» سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دیدارو وتووێژی کرد.

ھەردووک لا لە دیدارەکەدا سەبارەت بە پەیوەندیی دوو لایەنەو عێراق و ڕێگاکانی پەرە پێ دانی باس و وتووێژیان کرد.

 سەرۆکی ھێزی دادی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ  «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراقیش لە بەفدا دیدلرو واووێزی کرد.

حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆکی ھێزی دادی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پێی بانگێشتنی فەرمیی «فاییق زەیدان» سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادی عێراق شەوی سێ شەممە بۆ ئەنجام دانی سەردانێکی سێ ڕۆژە گەییشتە بەغدای پێتەختی عێراق.