بەرھەم ساڵح : بوونی لەشکریانی بیانی لە عێراق کاتییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i393364-بەرھەم_ساڵح_بوونی_لەشکریانی_بیانی_لە_عێراق_کاتییە
سەرۆک کۆماری عێراق پێی داگرت: بەغدا خوازیاری مانەوەی ھێزی بیانی لە عێراق نییە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 25, 2021 08:54 Asia/Tehran
  • بەرھەم ساڵح : بوونی لەشکریانی بیانی لە عێراق کاتییە

سەرۆک کۆماری عێراق پێی داگرت: بەغدا خوازیاری مانەوەی ھێزی بیانی لە عێراق نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ھەواڵدەریی میھر، «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق لە لێدوانێکدا باسی داخوازیی بەغدا لە واشێنگتۆنی کرد بۆ مانەوەی کاتیی ھێزەکانی بیانی لە عێراق و وتی: تاقمە تیرۆریستەکان لە عێراق و سووریا ھێشتا بوونیان ھەیە و بەم پێیە شەڕی دژی تیرۆریزمیش دەبێ بەردەوام بێت.

بەرھەم ساڵح وێڕای پێداگری لە سەر پەیوەندیی باشیان لەگەڵ ئێراندا ھیوای خواست: پەیوەندییەکانی بەغدا و تاران وەدی ھاتنی سەقام و پاوەجێیی لە ناوچەکەی لێ بکەوێتەوە.

سەخرۆک کۆماری عێراق بە دەربڕینی ئەمەی کە بۆ ھێزمەند کردنی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی ئەنجومەنی ھاوکاریی کەنداوی فارش ھەوڵ دەدات، وتیشی: عێراق دەتوانێ ڕۆڵێکی کارا لە ناوچەکەدا بگێڕێت.