ئادار 18, 2021 14:42 Asia/Tehran
  • پیرۆزگەکانی عێراق لە سەروبەندی جێژنەکانی شەعبانیە ڕازێنرانەوە

لە سەروبەندی جێژنەکانی نیوەی شەعبان، ساڵگەڕی لەدایک بوونی سێ گەوھەری درەوشاوەی عیسمەت و تەھارەت حەزرەتی ئیمامی حسەین(ع)، حەزرەتی ئەبولفەزڵی عەبباس(ع) و حەزرەتی زەینۆلعابدین(ع) پیرۆزگەکانی عێراق بە خشڵ و بۆنی خۆش ڕازێنراونەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرباری تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆناو داب و یاساوڕێسای پێشگرتن بە بڵاو بوونەوەی ئەم پەتایە، کۆمەڵێک لە زیارەتکارانی عێراقی ڕۆژی چوارشەممە ڕێککەوت لەگەڵ ساڵگەڕی لەدایک بوونی حەزرەتی ئیمامی حسەین(ع) و حەزرەتی ئەبولفەزڵی عەبباس(ع) بە ئامادە بوونیان لە کەربەلای پیرۆز و نێوان حەرەمەین ، ڕێزیان لەو دوو بۆنەیە گرت.

ھاوکات بنکەی سەرپەرشتیی گڵکۆی پیرۆزی ئیمامی حسەین(ع) بۆ ملوێنان ئەویندارو ھۆگری زیارەتی گڵکۆکانی ماڵباتی پێغەمبەری سەردار(ص) بنکەیەکی ئینتێڕنێتییان بۆ زیارەتی لە دوورەوە داناوە بۆ ئەوەی وێڕای ڕەچاوکرانی ڕێنماییە تەندروستییەکان ھەلی زیارەتی ئۆنلاینیش بۆ زیارەتکارڕان بڕەخسێنن.

ھێزەکانی ئاسایشتی پارێزگای کەربەلاش ھەر بەم بۆنەیەوە تەگبیری تایبەتییان بۆ دابین کردنی ئاسایشتی شارو ناوچەکانی گردوپەڕی گڵکۆکان کردووە بە مەبەستی خۆ ئامادە کردن بۆ بەرپا کرانی جێژنەکانی نیوەی یەکەم و پانزەی شەعبان ساڵگەڕی لەدایک بوونی ئیمامی مەھدی(عج) لە ڕوانگەی موسڵمانانی شێعەوە.

شاری پیرۆزی کەربەلا ئەمڕۆ سبەینێ ھەینیش ڕێککەوت لەگەڵ ساڵگەڕی لەدایک بوونی متفەڕکی حەزرەتی ئیمام زەینۆلعابدین(ع) خۆی بۆ کۆنترۆڵی نەخۆشی و میوانداری کردنی بەرتەسکی زیارەتکاران ئامادە کردووە.

ھەر لەم ئاراستەیەدا کۆمەڵێک لە شێعەکانی عێراقیش لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بە سەوادە بەرەو کەربەلاو زیارەتی گڵکۆی پیرۆزی ئیمامی حسەین(ع) و حەزرەتی ئەبولفەزڵی عەبباس(ع) وەڕێ کەوتوون کە وێنەی ئەم تاسەمەندییە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بووەتەوە.

سەرپەیڤ