عێراق وەرگرتنی ڤیزا لەسەر گەشتیارانی 37 وڵاتی جیهان هەڵدەگرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i394405-عێراق_وەرگرتنی_ڤیزا_لەسەر_گەشتیارانی_37_وڵاتی_جیهان_هەڵدەگرێت
عێراق وەرگرتنی ڤیزا لەسەر گەشتیارانی 37 وڵاتی جیهان هەڵدەگرێت، له‌مباره‌یه‌وه‌ لیوا خالید مەحنا، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، بڕیاری لابردنی ڤیزا لەسەر گەشتیارانی ئەو وڵاتانە بۆ پەرەپێدانی وەبەرهێنان و بووژاندنەوەی کەرتی گەشتیاریی عێراق دراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 22, 2021 11:22 Asia/Tehran
  • عێراق وەرگرتنی ڤیزا لەسەر گەشتیارانی 37 وڵاتی جیهان هەڵدەگرێت

عێراق وەرگرتنی ڤیزا لەسەر گەشتیارانی 37 وڵاتی جیهان هەڵدەگرێت، له‌مباره‌یه‌وه‌ لیوا خالید مەحنا، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، بڕیاری لابردنی ڤیزا لەسەر گەشتیارانی ئەو وڵاتانە بۆ پەرەپێدانی وەبەرهێنان و بووژاندنەوەی کەرتی گەشتیاریی عێراق دراوە.

راشیگەیاندووە، بڕیارەکە لە رۆژی 15ی ئه‌م مانگه‌وه‌ چووەتە واری جێبەجێکردنەوە و گەشتیار و هاووڵاتییانی وڵاتانی فەرەنسا، ئەمریکا، چین، رووسیا، بەریتانیا، یابان، کۆریای باشوور، کەنەدا، ئوسترالیا، نیوزیلەندا، سویسرا و وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا دەگرێتەوە. 

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، کە گەشتیارانی ئەو وڵاتانە بۆ سەردانی عێراق پێویستییان بە وەرگرتنی ڤیزا نییە، تەنیا لە دەروازە سنوورییەکان بڕی 75 دۆلاریان لە بەرامبەر دوو مانگ مانەوە لە عێراق، لێوەردەگیرێت.