بۆمبایەک بە کاروانێکی ئۆتۆمبێلەکانی داگیرکەرانی عێراقدا تەقییەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i394717-بۆمبایەک_بە_کاروانێکی_ئۆتۆمبێلەکانی_داگیرکەرانی_عێراقدا_تەقییەوە
بەیانیی ئەمڕۆ سێ شەممە لە ناسڕیەی عێراق، بۆمبایەک بە کاروانێکی ئۆتۆمبێلەکانی ھێزە داگیرکەرەکان بە سەرکردایەتیی ئەمریکا تەقییەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 30, 2021 11:56 Asia/Tehran
  • بۆمبایەک بە کاروانێکی ئۆتۆمبێلەکانی داگیرکەرانی عێراقدا تەقییەوە

بەیانیی ئەمڕۆ سێ شەممە لە ناسڕیەی عێراق، بۆمبایەک بە کاروانێکی ئۆتۆمبێلەکانی ھێزە داگیرکەرەکان بە سەرکردایەتیی ئەمریکا تەقییەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە  میدیا عێراقییەکان، بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ی ئازار، لە یەکێک لە ڕێگا خێراکانی پارێزگای ناسریەی عێراق، بۆمبایەک بە کاروانێکی ئۆتۆمبێلەکانی ھێزە داگیرکەرەکان بە سەرکردایەتیی ئەمریکا تەقییەوە.

لە ھەواڵەکاندا ھەروەھا ئاماژە بەوەش کراوە کە، ئەو کاروانەی ئۆتۆمبێلی داگیرکەران کەلوپەلی لۆجستی گواستووەتەوە.

تا ئێستاش زیانەکانی ئەو تەقینەوەیە ئاشکرا نەکراون.

پەرلەمانی عێراق کشانەوەی ھێزەکانی داگیرکەری عێراق بە سەرکردایەتیی ئەمریکای کردووە بە یاساو لە ئێستا زۆربەی جەماوەری عێراق بە خەڵکی ئاسایی و لایەنە سیاسییەکان و کاربەدەستانی دەوڵەتنی ئەم وڵاتەوە خوازیاری کشانەوەی ئەم ھێزانەن لە وڵاتەکەیان.