ژماری توشبووانی کۆرۆنا لە عێراق 5 هەزار کەس زیادی کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i394937-ژماری_توشبووانی_کۆرۆنا_لە_عێراق_5_هەزار_کەس_زیادی_کرد
وەزارەتی تەندروستیی عێراق باسی ناسینی 5368 حاڵەتی نوێی توشبوون بە پەتای کۆرۆنا دەکات لە 24 کاتژمێری رابردوودا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 05, 2021 08:17 Asia/Tehran
  • ژماری توشبووانی کۆرۆنا لە عێراق 5 هەزار کەس زیادی کرد

وەزارەتی تەندروستیی عێراق باسی ناسینی 5368 حاڵەتی نوێی توشبوون بە پەتای کۆرۆنا دەکات لە 24 کاتژمێری رابردوودا .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی عێراق ، وەزارەتی تەندروستیی ئەم وڵاتە لە ئاگاداریەک دا بە ئاماژە بە تۆمارکرانی 5 هەزار و 368 حاڵەتی نوێی  توشبوون بە نەخۆشیی کۆڤید 19 لە 24 کاتژمێری رابردوودا گوتیشی ، لەم ماوەیەدا 33 نەخۆشی کۆرۆناییش گیاینان لە دەستدا .

لە ئاگاداریەکەی وەزارتی تەندروستیی عێراق دا هاتووە ، لە شەو و روژی رابردوودا 5 هەزار و 303 نەخۆشی کۆرۆناییش چاک بوونەوە و 8 هەزار و 530 کەسیش ڤاکسنی کۆرۆنایان لێدراوە .

 بە پێی بەیاننامەی وەزرەتی تەندروستیی عێراق ، ئاماری توشبووان بە کۆرۆنا لەم وڵاتەدا تا رۆژی یەکشەممە گەیشتە 873 هەزار و 568 کەس و 14 هەزار و 463 کەسیش تا ئێستا بە هۆی ئەم پەتایەوە گیانیان لەدەستداوە .