سەرکردەیەکی داعش لە قادسیەی موسڵ کەوتە داوەوە
ناوەندی ھەواڵگریی سەربازیی عێراق ڕایگەیاند کە یەکێک لە ھەڵکەوتەترین ئەندامانی داعش لە ڕۆژئاوای موسڵ ناسراو بە «موزاحیم» قۆڵبەست کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئیرنا، لە بەیاننامەی ناوەندی ھەواڵگریی سەربازیی عێراق دا وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ناوبراو لەو ئەندامە ھەڵکەوتانەی پێکھاتەی ناسراو بە «پۆلیسی داعش»ـە، ھاتووە: تاقمەکانی ھەواڵگریی سەربازی سەربە تیپی ١٥ بە ھاریکاریی ھێزەکانی ھەنگی سێھەمی تیپی ٧٣ی سەوادە بەرەو سوژێتەکەیان وەڕێ کەوتن و وێڕای بۆسەدانان لە سەر ڕێگای دا ، ئەم تیرۆریستەیان خستە داوەوەو قۆڵبەستیان کرد.
لەم دواییەدا ھێزەکانی ئاسایشتی عێراق و ھەروەھا حەشدی شەعبی بە تایبەت لە پارێزگای ئەنبار، سەلاحەددین و موسڵ، ئۆپراسیۆنی جۆربەجۆریان بۆ پێ و شوێن گرتن و قۆڵبەست کردنی ئەندامانی داعش ئەنجام داوە.
عێراق لە ساڵی ٢٠١٧ی زایینی دوای سێ ساڵ پێکدادان، سەرکەوتن بە سەر تاقمی تیرۆریستی داعشی ڕاگەیاند، بەڵام چەکداران و شانە نوستووەکانی ئەم تاقمە تیرۆریستییە ھێشتا لە ھێندێک لە ناوچەکانی پارێزگاکانی دیالە، کەرکوک، نەینەوا، سەلاحەددین، ئەنبارو بەغدا خەریکی جم و جوڵن.