لە ساڵوەگەڕی دامەزرانی حەشدی شەعبی، مستەفا کازمی: حەشد شەعبی تیرۆریزمی تەکفیری تێکشکاند
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i397985-لە_ساڵوەگەڕی_دامەزرانی_حەشدی_شەعبی_مستەفا_کازمی_حەشد_شەعبی_تیرۆریزمی_تەکفیری_تێکشکاند
سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئامادەبوون لە ڕێوڕەسمی نمایشی سەربازیی هێزەکانی حەشدی شەعبی بە بۆنەی حەوتەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی ئەم گرووپە، وتی: ئێوە تیرۆریزمی تەکفیریتان تێکشکاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 26, 2021 09:55 Asia/Tehran
  • لە ساڵوەگەڕی دامەزرانی حەشدی شەعبی، مستەفا کازمی: حەشد شەعبی تیرۆریزمی تەکفیری تێکشکاند

سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئامادەبوون لە ڕێوڕەسمی نمایشی سەربازیی هێزەکانی حەشدی شەعبی بە بۆنەی حەوتەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی ئەم گرووپە، وتی: ئێوە تیرۆریزمی تەکفیریتان تێکشکاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مستەفا کازمی ئەمڕۆ شەمە لە ڕێوڕەسمی نمایشی سەربازیی هێزەکانی حەشدی شەعبی، وتی: حەشدی شەعبی ڕۆڵەی عێراقە بە ئەوانەوە عێراق پێگەی مێژوویی خۆی دەدۆزێتەوە.

جەختیشی کردەوە کە ئەمڕۆ ڕاسپاردەیی زۆر گەورە لە بەردەم هێزەکانی حەشدی شەعبی هەیە.

کازمی وتیشی: پێویستە  سپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی هێزەکانی حەشدی شەعبی بکەین بۆ گیانفیدایی و پاڵەوانێتیان .

ئایەتوڵڵا سیستانی بە فەتوای مێژوویی خۆیان لە ڕێککەوتی 13ی ژوئەنی 2014 فەرمانی دا بە دروست بوونی هێزێکی جەماوەری لە عێراق بۆ بەرەنگاریی داعش.