ته‌مووز 02, 2021 06:09 Asia/Tehran
  • ھێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر لەشکریانی عێراقی لە کەرکوک

یەکەیەکی ھێزەکانی سوپای عێراق لە گوندی «حەسەن شەلال»ی شاری «داقوق» لە باشووری پارێزگای کەرکوک لە لایەن بڕێک لە چەکدارانی تاقمی تیرۆریستیی داعشەوە ھێرشیان کرایە سەر.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لەشکریانی عێراقی شەوی پێنج شەممە لە بەرامبەر ھێرشی داعشییەکان خۆڕاگرییاتن نواندو لەگەڵ ھێرشبەراندا تێکھەڵچوون و لە ئەنجام دا دانیشتووانی ناوچەکەش داکۆکیان لە سوپای عێراق کردو شانبەشانی لەشکرییەکان بەگژ داعشییەکاندا چوونەوەو ھەر ئەمەش تیرۆریستانی داعشی پاشەکشە پێکردو پەلامارەکەیان بەبێ زیان گەیاندن کۆتایی پێ ھات.

ھاوکات باسی ئەوەش کراوە کە ھێزی ئاسمانیی سوپای عێراقیش خۆی لە پێک دادانەکان گەیاندووەو بەدوای چەکدارانی داعش دا کەوتووەو لە ئەنمجام دا پاش پێ و شوێنگرتنیان و ڕاوەدونانیان لە «وادی ئەلکەوز» ھێرشبەرانی لە «داقوق»دا بوردومان کردووەو ھێزەکانی پۆلیسیش «وادی ئەلکەوز»یان داوەاە بەر ھێرش و بوردومان.

ھەر لەم کاتەدا ھێزەکانی عێراق کۆمەڵێک لە تیرۆریستانی داعشیان لە ناوچە پرژوبڵاوەکانی عێراق قۆڵبەست کرد. یەکەی ھەواڵگریی سەربازی لە لەشکرەکانی ١٠و١٦و ١٧ بە داکۆکی و پشتیوانیی ھێزی زەوینی لە ناوچەکانی «عانە»و «ئەلکەرەمە» لە پارێزگای «ئەنبار»و نلوچەی «بادوش» لە نەینەوا ٥ کەس لە تیرۆریستانیان قۆڵبەست کرد.

سەرپەیڤ