عەسائیبی ئەھلی حەق: پەک خستنی ھەڵبژاردن ھەڕەشەیە بۆ سەر دەستەڵاتی سیاسیی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i399724-عەسائیبی_ئەھلی_حەق_پەک_خستنی_ھەڵبژاردن_ھەڕەشەیە_بۆ_سەر_دەستەڵاتی_سیاسیی_عێراق
وتەبێژی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەھلی حەق، ھێنانە ئارای باسی پەک خستنی ھەڵبژاردنی بە ھۆکارێک لە ئاراستەی ھەڕەشەکردن لە دەستەڵاتی سیاسیی عێراق زانی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 14, 2021 17:15 Asia/Tehran
  • عەسائیبی ئەھلی حەق: پەک خستنی ھەڵبژاردن ھەڕەشەیە بۆ سەر دەستەڵاتی سیاسیی عێراق

وتەبێژی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەھلی حەق، ھێنانە ئارای باسی پەک خستنی ھەڵبژاردنی بە ھۆکارێک لە ئاراستەی ھەڕەشەکردن لە دەستەڵاتی سیاسیی عێراق زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆزی شەممەی بنکەی ھەواڵیی مەعلومە، «مەحمود ڕوبەیعی» وتەبێژی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەھلی حەق، لە لێدوانێکدا  ھێنانە ئارای باسی پەک خستنی ھەڵبژاردنی بە ھۆکارێک لە ئاراستەی ھەڕەشەکردن لە دەستەڵاتی سیاسیی عێراق زانی و ڕ ایگەیاند: ئەم بابەتە عێراق دەباتە نێو تونێلێکی تاریک و ناڕوونەوە.

وتیشی: ھەر چەشنە ھەوڵدانێک بۆ پەک خستنی ھەڵبژاردن، بە مەبەستی تێکدان، ئاژاوەنانەو دوژمنایەتی لەگەڵ عێراق و عێراقییەکانە.

ڕوبەیعی بە دەربڕینی ئەمەی کە بەرپا کرانی ھەڵبژاردن ڕاسپاردەی مەرجەعییەت و خواستی ناڕازییانە، وتیشی: پەک خستنی ھەڵبژاردن دەبێتە ھۆی ھیوابڕاویی بیروڕای گشتی.