ئاب 20, 2021 04:59 Asia/Tehran
  • ئامادە بوونی شەش ملوێنیی زیارەتکارانی ئیمامی حسەین(ع) لە کەربەلا

پارێزگاریی کەربەلا باسی ئامادە بوونی نزیکەی ٦ ملوێن زیارەتکارانی ئیمامی حسەین(ع)ی کرد لە کەربەلای پیرۆز.

«جاسم فەتلاوی» یاریدەری پارێزگاری کەربەلا شەوی ھەینی ڕایگەیاند: کەربەلا لە ڕۆژی عاشورادا میوانداری ٦ ملوێن زیارەتکاری لەوانە ٥ ھەزار زیارەتکاری بیانی بووە.

ڕێ و ڕەسمب عاشورای حسەینی ڕۆژی پێنج شەممە لە کەربەلادا لەو پەڕی ئاسایشت دا بەڕێوە چوو.

ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی، پێشتر ڕایگەیاند بوو، زیاتر لە حەوت ھەزار کەس لە ئەندامانی ئەم ڕێکخراوەیە، بەشداری گەڵاڵەی ئاسایشتیی تایبەت بە ڕێ و ڕەسمی عاشوران.

دوێنێ پێنج شەممە ڕێککەوت لەگەڵ دەھەمین ڕۆژی مانکی موحەڕڕەمولحەرامی ساڵی ١٤٤٣ ی کۆچیی مانگی، ڕۆژی عاشورای حسەینی(ع) بوو.

تازیەدارانی حسەینی لە سەرتاسەری جیھان لە ڕۆژی عاشورادا بە بەرپاکردنی ڕێ و ڕەسمی تازیەداری، یادی ساڵگەڕی شەھید بوونی حەزرەتی ئیمامی حسەین(ع) و یارانی ئەمەگداری ئەو حەزرەتەیان کردەوە.

سەرپەیڤ