بەرھەم ساڵح: ئەوانەی وا ھەڵبژاردنەکانیان بایکۆت کردووە با بە بڕیارەکانیاندا بچنەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i400164-بەرھەم_ساڵح_ئەوانەی_وا_ھەڵبژاردنەکانیان_بایکۆت_کردووە_با_بە_بڕیارەکانیاندا_بچنەوە
سەرۆک کۆماری عێراق لە بڕیارەکەی ڕەوتی سەدر بۆ بەشداری کردن لە ھەڵبژاردنی پەرلەمان پێشوازیی کردو خوازیاری پیاداچوونەوەی بایکۆتکەرانی دیکەی ھەڵبژاردنیش بە بڕیارەکانیاندا بوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 28, 2021 07:17 Asia/Tehran
  • بەرھەم ساڵح: ئەوانەی وا ھەڵبژاردنەکانیان بایکۆت کردووە با بە بڕیارەکانیاندا بچنەوە

سەرۆک کۆماری عێراق لە بڕیارەکەی ڕەوتی سەدر بۆ بەشداری کردن لە ھەڵبژاردنی پەرلەمان پێشوازیی کردو خوازیاری پیاداچوونەوەی بایکۆتکەرانی دیکەی ھەڵبژاردنیش بە بڕیارەکانیاندا بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی بەغدا ئەلیەوم، «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە بڕیارەکەی «موقتەدا سەدر» ڕابەری ڕەوتی سەدر لەمەڕ شکاندنی بایکۆتی ھەڵبژاردنەکان و بەشداری کردنی، بە  بڵاوکردنەوەی توییتێک نووسی: ھاوکات لەگەڵ بڕیاری موقتەدا سەدر بۆ بەشداری کردن لە ھەڵبژاردن  داوا لە بایکۆتکەرانی دیکەی ھەڵبژاردنیش دەکەم بە بڕیارەکەیاندا بچنەوەو بەشداری بکەن.

سەرۆک کۆماری عێراق لەم توییتەی دا جەختی کرد: ھەڵبژاردنی پەرلەمانیی بەردەم ھەڵبژاردنێکی چارەنوس سازە کە ھەموومان بەرەوڕووی ئەرکێکی نیشتیمانی دەکاتەوەو خۆش کردنی بەستێن بۆ بەشداریی زیاتری جەماوەر لە ھەڵبژاردنیش خاڵێکی دەستپێکە لەمەڕ ئاژووتن بەرەو لای چاکسازی.