ئەمیر عەبدوڵڵاھییان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا دیدارو وتووێژی کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i400193-ئەمیر_عەبدوڵڵاھییان_لەگەڵ_وەزیری_دەرەوەی_تورکیا_دیدارو_وتووێژی_کرد
وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەراوێزی لوتکەی ناوچەیی بەغدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا دیدارو وتووێژی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 28, 2021 21:07 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاھییان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا دیدارو وتووێژی کرد

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەراوێزی لوتکەی ناوچەیی بەغدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا دیدارو وتووێژی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر، «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی شەممە لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی بەغدا لەگعەڵ «مەولوود چاووش ئوغلو» دیدرو وتووێژی کرد.

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی شەممە بە مەبەستی بەشداری کردن لە لوتکەی بەغدا بە سەرۆکایەتیی شاندێک سەردانی عێراقی کرد.

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەروەھا لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەوکاربەدەستانی وڵاتانی جۆربەجۆرو عێراق دیدارو وتوێژی کردووە.