جەختکردنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەقی ئێراق لە سەر چوونە دەری داگیرکارە ئەمریکاییەکان لەم وڵاتە
سکرتێری گشتی بزوتنەوەی عەسائێبی ئەهلی حەقی ئێراق لە سەر چوونە دەری لەشکەرییانی داگیرکاری ئەمریکایی لە خاکی ئەم وڵاتە جەختیکرد.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری بەغدا ئەلیۆم،"شیخ قەیس ئەلخەزعەلی" سکرتێری گشتی بزووتنەوەی عەسائێبی ئەهلی حەقی عێراق ڕۆژی یەکشەممە لە وتاردانێک دا بەڕاشکاوی وتی، هەڵوێستی موقاومە لەمەڕ نەیاریەتی لەگەڵ پاشماوەی لەشکەرییانی داگیرکاری ئەمریکایی لە خاکی عێراق پاوەجێیە و گۆڕانێکی بە سەر دانایهت.
خەزعەلی گوتی، لەشکەرییانی داگیرکاری ئەمریکایی گەرەکییان نییە لەخاکی عێراق بکشێنەوە،ئەوە لە حاڵێکدایە کە پەسەند کراوەی نوێنەرانی پەرلەمان لە سەر چوونە دەری هێزە ئەمریکاییەکان جەختدەکاتەوە.
ئەم کەسایەتییە عێراقییە لە بەشێکی دیکەی وتەکانی دا تیشکی خستە سەر بۆچوونەکان لەبارەی هەڵوەشاندن یان تێکەڵکردنی هێزەکانی حەشدی شەعبی و گوتی: ئێمەیش هەروەک هاوپەیمانیی "فەتح" لەگەڵ هەر چەشنە هەڵوەشانەوە یان تێکەڵکردنیی حەشدی شەعبی نەیارین .
"هادی عامێری" سەرۆکی هاوپەیمانی فەتحیش گوتی، بەهیچ کلۆجێ و لەهیچ بارودۆخێک دا ئامادەبوونی داگیر کار لەخاکی خۆمان دا قەبووڵ ناکەین و گەرەکمان نییە هیچ چەشنە پێوەندیی سەربازیمان هەبێت لەگەڵ ئەمریکا دا، ئەم بابەتە گۆڕانی بە سەردانایت.
ئەلعامری جەختیکردەوە،ئەگەر لەشکەرییانی ئەمریکایی بە شێوەی ئاشتییانە لەخاکی عێراق نەکشێنەوە،هاوکات لەگەڵ مۆقاومەی خۆمان دا ناچاریان دەکەین خاکی ئێراق چۆڵکەن.