ھادی عامری: ئاڵاکانی ڕزگار کردنی قودس لە عێراقەوە دەجوڵێن
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i401322-ھادی_عامری_ئاڵاکانی_ڕزگار_کردنی_قودس_لە_عێراقەوە_دەجوڵێن
سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتحی عێراق جەختی لەوە کردەوە، ئاڵاکانی ڕزگار کردنی قودس لەم وڵاتەوە دەجوڵێن و زایونییەکانیش باوەڕیان بەم بابەتەیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 05, 2021 07:43 Asia/Tehran
  • ھادی عامری: ئاڵاکانی ڕزگار کردنی قودس لە عێراقەوە دەجوڵێن

سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتحی عێراق جەختی لەوە کردەوە، ئاڵاکانی ڕزگار کردنی قودس لەم وڵاتەوە دەجوڵێن و زایونییەکانیش باوەڕیان بەم بابەتەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی مەیادین، «ھادی عامری» سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتحی عێراق ڕۆژی دووشەممە لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ھەڵبژردن دا وتی: ئەوانەی وا داوای ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دەکەن، دەبێ لە عێراق بڕۆنە دەرەوە، چونکو لەم وڵاتەدا ھیچ جێگایەکیان نییە.

عامری وتیشی: ئێمە لەگەڵ نەتەوەو پرسی فەلەستین داین... ئێمە لەگەڵ نەتەوەو پرسی فەلەستین دا دەژین و دەشمرین.

جێگای ئاماژەیە لەم دواییەدا بۆ پشتیوانی لە ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی لە ھەولێری ھەرێمی کوردستان دانیشتنێک بەڕێوە برا کە ناڕەزامەندیی خەڵک و کاردانەوەی توندی کەسایەتییە سیاسی و ئایینییەکانی ئەم وڵاتەی بە دواوە بوو.