تشرینی یه‌که‌م 22, 2021 09:26 Asia/Tehran
  • قۆڵبەست کرانی بەرپرسی گواستنەوەی ئەندامانی بنەماڵەی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق

ھێزەکانی عێراق توانییان سەرکردەیەکی داعش کە بەرپرسایەتیی گواستنەوەی ئەندامانی بنەماڵەی داعشییەکان لە سووریاوە بۆ عێراقی لە ئەستۆ بوو، قۆڵبەست بکەن.

ناوەندی ڕاگەیاندنی ئاسایشتی عێراق ڕایگەیاند: ھێزەکانی ڕێکخراوەی ھەواڵگریی سەربازیی عێراق ڕۆژی پێنج شەممە توانییان دوای کۆنترۆڵ کردنی بەردەوامی جم و جوڵەکانی ئەم سەرکردەیەی داعش ، قۆڵبەستی کەن.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە ژمارێک لە بەرماوەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش ھێرشیان کردە سەر گوندی «دەراعمە»ی سەربە شاراستانی «ئەلڕەتبە» لە ڕۆژئاوایی ترین شوێنی پارێزگای ئەنبارو لەگەڵ کۆمەڵێک لە ھێزەکانی سوپا تێک ھەڵچوون، لەم پێکدادانەدا تیرۆریستێک کوژراو ئەوانی دیکەش بەرەو بیاوانەکان ھەڵاتن.

سەرباری شکست ھێنانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق، ھێشتاش کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە  لەم وڵاتە ماونەتەوە.

سوپاو ھێزەکانی حەشدی شەعبی ھەتا ئێستا ئۆپراسیۆنی جۆربەجۆری زۆریان بۆ پاکتاوکردنی ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە لە ژێر ڕکێفی تاقمە تیرۆریستییەکان ئەنجام داوە کە ئەم ھەنگاوەش ھەروا بەردەوامە.

سەرپەیڤ