جەختی سەرۆک کۆماری عێراق لە سەر ڕاگەییشتنی ورد بە تانەو سکاڵاکانی ھەڵبژاردن
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i403051-جەختی_سەرۆک_کۆماری_عێراق_لە_سەر_ڕاگەییشتنی_ورد_بە_تانەو_سکاڵاکانی_ھەڵبژاردن
سەرۆک کۆمارو سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادەڤانیی عێراق لە سەر گرینگایەتیی ڕاگەییشتنی وردو بێ لایەن بە تانەو سکاڵاکانی ھەڵبژاردن بە جۆرێک کە متمانە بەرامبەر بە ڕەوتی ھەڵبژاردن بەرز کاتەوە، پێیان داگرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 30, 2021 19:37 Asia/Tehran
  • جەختی سەرۆک کۆماری عێراق لە سەر ڕاگەییشتنی ورد بە تانەو سکاڵاکانی ھەڵبژاردن

سەرۆک کۆمارو سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادەڤانیی عێراق لە سەر گرینگایەتیی ڕاگەییشتنی وردو بێ لایەن بە تانەو سکاڵاکانی ھەڵبژاردن بە جۆرێک کە متمانە بەرامبەر بە ڕەوتی ھەڵبژاردن بەرز کاتەوە، پێیان داگرت.

«بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق ڕۆژی سێ شەممە لە دیدار لەگەڵ «فائق زەیدان» سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادەڤانیی عێراق لە سەر گرینگایەتیی پاراستنی ڕەوتی دیموکراسی و بەستێنەکانی یاسای بنەڕەتی لە مەڕ ڕاگەییشتن بە سکاڵای گشتی و پەیوەست بە ھەڵبژاردن جەختی کرد.

ھەردووک لا ھەروەھا لە سەر گرینگایەتیی ھێزمەندکردنی یەکگرتوویی نیشتیمانی و وتووێژ بە مەبەستی لێکدانەوەی ڕووداوە گرینگە نیشتیمانییەکان و لە سەرەوەی ھەمووشیانەوە پێکھاتنی دەوڵەتێکی کارامە لە بەرژەوەندیە باڵاکانی وڵات پارێزکاری بکات و ئارمانجەکانی گەل لەمەڕ باشتر بوونی دۆخی گوزەران و خزمەتگوزاریی وەدی بێنێ، پێیان داگرت.

کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕۆژی سێ شەممە دوای تێپەڕینی ٥١ ڕۆژ لە بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پەرلەمان دەرەنجامی یەکجاریی ھەڵبژاردنەکەی دوای لێکدانەوەی تانەو سکاڵاکان ڕاگەیاند.

«جەلیل عەدنان» سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕۆژی سێ شەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا وتی: لەگەڵ ژماردنەوەی دەنگی نێو سندوقەکان، تەنیا پێنج کورسی لە بەغداو ھەولێرو موسڵ و بەسرەو کەرکوک گۆڕدراوە.