وشداری دانی ئەندامێکی عەسائیبی ئەھلی حەق لە بارەی بەردەوامیی داگیرکارییەکانی ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i403873-وشداری_دانی_ئەندامێکی_عەسائیبی_ئەھلی_حەق_لە_بارەی_بەردەوامیی_داگیرکارییەکانی_ئەمریکا
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەھلی حەقی عێراق وتی: ھەتا ئەمریکای داگیرکەر لە عێراق دا بێت، خۆڕاگریش بەردەوام دەبێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 24, 2021 15:43 Asia/Tehran
  • وشداری دانی ئەندامێکی عەسائیبی ئەھلی حەق لە بارەی بەردەوامیی داگیرکارییەکانی ئەمریکا

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەھلی حەقی عێراق وتی: ھەتا ئەمریکای داگیرکەر لە عێراق دا بێت، خۆڕاگریش بەردەوام دەبێت.

«ئەحمەد عەبدولحسەین» ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەھلی حەقی عێراق ڕۆزی ھەینی وتی: ئەمریکا بە بیانووی گێڕانی ڕۆڵی ڕاھێنان و موستەشاری ھەوڵ دەدات کنەی خۆی لە عێراق دا زیاتر بکات.

وتیشی: ئەمریکا بۆ بەھێزکردنی مانەوەی درێژماوەی ھێزەکانی لە عێراق دا ھەوڵ دەدات و پەیامگەلێکی دڵنیایی بەخش لە لایەن ئەمریکییەکانەوە بۆ کشانەوە لە عێراق بەدی ناکرێت.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە عێراقییەکان لە ماوەی ئەم ڕۆزانەدا خۆیانیان بۆ دوو ڕووداوی گرینگ ئامادە کردووە، یەکەم بەرپاکردنی نەریتی ڕێزنان لە دووھەمین ساڵگەڕی شەھید بوونی حاج قاسم سولەیمانی و ئەبومەھدی موھەندیس و دووھەم کشانەوەی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراق