پێداگریی سەدان ھەزار عێراقی لەسەر چوونەدەری بێ شەرتومەرجی لەشکەریانی ئەمریکی
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i404168-پێداگریی_سەدان_ھەزار_عێراقی_لەسەر_چوونەدەری_بێ_شەرتومەرجی_لەشکەریانی_ئەمریکی
سەدان ھەزار عێراقی لە ساڵھاتی شەھیدبوونی فەرماندەکانی خۆڕاگریی ، جەختیان کردەوە لەسەر چوونەدەری بێ شەرت و مەرجی لەشکەریانی ئەمریکی ھاوکات لە گەڵ دوادەرفەتی پەرلەمان .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 02, 2022 09:03 Asia/Tehran
  • پێداگریی سەدان ھەزار عێراقی لەسەر چوونەدەری بێ شەرتومەرجی لەشکەریانی ئەمریکی

سەدان ھەزار عێراقی لە ساڵھاتی شەھیدبوونی فەرماندەکانی خۆڕاگریی ، جەختیان کردەوە لەسەر چوونەدەری بێ شەرت و مەرجی لەشکەریانی ئەمریکی ھاوکات لە گەڵ دوادەرفەتی پەرلەمان .

ناوچەی جادریەی ناوەندی شاری بەغدا لە بەیانیی رۆژی شەممەوە ، شایەتی کۆبوونەوەی خەڵک لە سەرانسەری عێراقەوە بوو بۆ بەڕێوەبردنی شکۆمەندانەی رێوڕەسمی دوھەمین ساڵھاتی شەھیدبوونی سەردار حاجی قاسمی سولەیمانی فەرماندەی ھێزی قودسی سپای پاسداران و شەھید ئەبوومەھدی موھەندس جێگری پێشووی رێکخراوی حەشدی شەعبیی عێراق . 

لەم کۆبوونەوە گەورەیەدا وێڕای پێداگری لسەەر چوونەدەری لەشکریانی ئەمریکی لە عێراق ، دروشمی تۆڵەسەندنەوە لە بکوژانی حاجی قاسم لە نێو ئامادەبووان دەنگی دایەوە . 

بەرنامە و ڕێوڕەسمەکانی یادکردنەوەی فەرماندەرانی سەرکەوتن ( بەسەر تاقمی تیرۆریستیی داعش ) لە زیاتر لە یەک حەوتە لەمەبەرەوە لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق دەسپێبووە و ھەروا بەردەوامە .