چوارچێوەی ھەماھەنگیی شێعەکانی عێراق سکاڵا لای دادگەی فیدراڵ دەر دەبڕێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i404516-چوارچێوەی_ھەماھەنگیی_شێعەکانی_عێراق_سکاڵا_لای_دادگەی_فیدراڵ_دەر_دەبڕێت
چوارچێوەی ھەماھەنگیی شێعەکانی عێراق ڕایگەیاند: دژی ئەو پێشێلکارییانەی کە لە میانەی بەڕێوەچوونی یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمان کراوە، سکاڵا دەبەنە لای دادگەی فیدراڵی عێراق.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 12, 2022 12:10 Asia/Tehran
  • چوارچێوەی ھەماھەنگیی شێعەکانی عێراق سکاڵا لای دادگەی فیدراڵ دەر دەبڕێت

چوارچێوەی ھەماھەنگیی شێعەکانی عێراق ڕایگەیاند: دژی ئەو پێشێلکارییانەی کە لە میانەی بەڕێوەچوونی یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمان کراوە، سکاڵا دەبەنە لای دادگەی فیدراڵی عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی شەفەق نیوز، چوارچێوەی ھاواھەنگیی شێعەکانی عێراق دوای بەڕێوەبرانی دانیشتنێک لە ماڵی «ھومام حەمودی» سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق کە ھەتا شەوی سێ شەممە لە سەر چوارشەممەش بەردەوام بوو، بەیاننامەیەکی فەرمیی دەرکرد.

لەم بەیاننامەیەدا ھاتووە، چوارچێوەی ھەماھەنگی ڕووداوەکانی کۆبوونەوەکەی ڕۆژی یەکشەممەو پێشێلکارییە دژی یاساو مافەوانییەکانی لێک داوەتەوەو لای دادگەی فیدراڵ دژی ئەو پێشێلکارییە گەورەیەی کە لە میانەی یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەماندا ڕووی دا سکاڵا دەر دەبڕێت.

چوارچێوەی ھاواھەنگیی شێعەکانی عێراق لە بەیاننامەکەدا جەختی لەسەر ئەوەش کردووەتەوە کە، چوارچێوەی ھاواھەنگیی شێعەکان لەو باوەڕەدایە کە وتووێژی ڕاستەوخۆو پابەندی ئامانجی گشت داگرو ھاوبەشیی نیشتیمانی، سادەترین و خێراترین بژاردەیە بۆ زاڵ بوون بە سەر قەیران و ئامادەکردنی ڕێگاچارەی درێژماوە.