خەزعەلی: تاقمە خۆڕاگرەکان باڵوێرخانەی ئەمریکایان بە ئامانج نەگرتووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i404566-خەزعەلی_تاقمە_خۆڕاگرەکان_باڵوێرخانەی_ئەمریکایان_بە_ئامانج_نەگرتووە
سکرتێری گشتیی «عەسائیبی ئەھلی حەق»ی عێراق جەختی کرد: ھێرش کردنەسەر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا لە بەغدا بۆ تێکه‌ڵکردنی کارته‌کانه‌.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 14, 2022 10:59 Asia/Tehran
  • خەزعەلی: تاقمە خۆڕاگرەکان باڵوێرخانەی ئەمریکایان بە ئامانج نەگرتووە

سکرتێری گشتیی «عەسائیبی ئەھلی حەق»ی عێراق جەختی کرد: ھێرش کردنەسەر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا لە بەغدا بۆ تێکه‌ڵکردنی کارته‌کانه‌.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «قەیس خەزعەلی» سکرتێری گشتیی «عەسائیبی ئەھلی حەق»ی عێراق شەوی ھەینی لە پەڕە تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توییتێر نووسی:به‌ئامانجگرتنی ناوچه‌ی سه‌وز له‌م کاته‌دا و به‌هه‌مانشێوازی پێشوو، هه‌وڵێکه‌ بۆ تێکه‌ڵکردنی کارته‌کان و بە دڵنیاییەوە ئەو ھێزشە لە لایەن تاقمە خۆڕاگرەکانەوە ئەنجام نەدراوە.

راشیگه‌یاند:جه‌خت له‌سه‌ر بڕیاری هێزه‌کانی خۆڕاگری ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ به‌ئامانج نه‌گرتنی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکایه‌ له‌ئێستادا.

ھاوکات موقتەدا سەدر ڕابەری ڕەوتی سەدریش ڕایگەیاند: ھێندێک لە بانگەشەکەرانی خۆڕاگری ھێرشیان کردووەتە سەر باڵوێزخانەی ئەمریکاو لەو ھێرشانەدا بەس خەڵکی سڤیل پێوە بوون.

سەدر بە دەربڕینی ئەمەی کە گەلی عێراق نابێ بەو کارانە ھەڵخەڵەتێن وتیشی: ئەوانە وەھا کارگەلێک دەکەن بۆ ئەوەی کە کشانەوەی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراق پەک پێ بخەن .