درێژەی وتووێژی چوارچێوەی هاواهەنگیی شیعەکانی ئێراق لە گەڵ ڕەوتی سەدر
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i404801-درێژەی_وتووێژی_چوارچێوەی_هاواهەنگیی_شیعەکانی_ئێراق_لە_گەڵ_ڕەوتی_سەدر
ئەندامێکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای ئێراق ڕایگەیاند وتووێژە سیاسیەکانی نێوان چوارچێوەی هاواهەنگیی شیعەکان و ڕەوتی سەدر بە مەبەستی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو هەروا درێژەی هەیە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 22, 2022 13:44 Asia/Tehran
  • درێژەی وتووێژی چوارچێوەی هاواهەنگیی شیعەکانی ئێراق لە گەڵ ڕەوتی سەدر

ئەندامێکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای ئێراق ڕایگەیاند وتووێژە سیاسیەکانی نێوان چوارچێوەی هاواهەنگیی شیعەکان و ڕەوتی سەدر بە مەبەستی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو هەروا درێژەی هەیە .

 

 زەرغام  ئەلمالکی  نوێنەری پەرلەمانی ئێراق لە هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بە ڕاگەیاندنی ئەو بابەتە وتی : گرووپە سوننەکان بە هاوپەیمانیی تەقەدوم بە هاوپەیمان بوون لە گەڵ گرووپەکانی دیکە توانیان37 کورسی دەسبخەن .

وتیشی: لە وەها دۆخێکدا چوارچێوەی هاوئاهەنگی چلۆن دەتوانێ بڕواتە پەراوێزەوە ؟ 

ئەو نوێنەرەی پەرلەمانی ئێراق سەبارەت بە دەورگێڕانی ئۆپۆزیسیۆن لە پەرلەمانی داهاتوو ڕایگەیاند: بژاردەی ئۆپۆزیسیۆن بە هیچ لەونێک سەپێندراو نیە بەڵکوو هەڵبژاردەیەکی دڵخوازبۆ هەر پێکهاتەیەکی سیاسیە .

هاوکات ڕێبەرانی چوارچێوەی هاوئاهەنگیی شێعەکانی ئێراق  ئەمڕۆ شەمە ڕایانگەیاند، پێبەندن بە شەراکەت لە گەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا .

موحەمەد ئەلزیادی ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگیی شێعەکانی ئێراق وتی : چوارچێوەی هەماهەنگی بە نیازە حکومەتی تەوافوقی بە بەشداری هەموو گرووپە سیاسەکان پێک بێنێت .

چوارچێوەی هاوئاهەنگی وڕەوتی سەدر بە ڕێبەرایەتی موقتەدا سەدر سەبارەت بە دووبەربژێری پوستی سەرۆک وەزیریی  نەگەیشتوونەتە ڕێکەوتن .