چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەی عێراق هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی بەغدای بە کردەوەیەکی تیرۆریستی زانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i405001-چوارچێوەی_هەماهەنگیی_شیعەی_عێراق_هێرشەکەی_سەر_فڕۆکەخانەی_بەغدای_بە_کردەوەیەکی_تیرۆریستی_زانی
چوارچێوەی هەماهەنگی لایەنە سیاسییەکانی شیعەی عێراق لە بەیاننامەیەک دا بە توندی ئیدانەی هێرشە ڕۆکێتەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدای کرد و ئەو کردەوەی بە تیرۆریستی ناو برد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 29, 2022 08:05 Asia/Tehran
  • چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەی عێراق هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی بەغدای بە کردەوەیەکی تیرۆریستی زانی

چوارچێوەی هەماهەنگی لایەنە سیاسییەکانی شیعەی عێراق لە بەیاننامەیەک دا بە توندی ئیدانەی هێرشە ڕۆکێتەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدای کرد و ئەو کردەوەی بە تیرۆریستی ناو برد.

هاوپەیمانییەکە ئەم هێرشەی لە پێناو دروستکردنی ناکۆکی و بیانوو بۆ دەستێوەردانی لایەنە بیانییەکان زانی کە بە نیازن دووبەرەکی لە نێوان رۆڵەکانی گەلی عێراق دروست بکەن.

چوارچێوەی هەماهەنگی داوای لە لایەنە سیاسییەکانی دیکەی عێراقی کرد کە بە دروستکردنی یەکڕیزی بە بێ پشت بەستن بە دەرەوە، دەرفەت بە تێکدانی ئاسایش و پێشێلکردنی سەروەری وڵات بە دوژمنان نەدەن.