ئادار 29, 2022 22:43 Asia/Tehran
  • دۆسیەی زیانبایی بوردومانی ڕێئاکتۆرە ناڤۆکییەکانی عێراق تاوتوێ کرا

ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق باسی بەرپاکرانی کۆبوونەوەیەکی کرد بە مەبەستی لێکدانەوەی دۆسیەی زیانبایی ڕێئاکتۆرە ناڤۆکییەکانی ئەم وڵاتە کە بە ھۆی ڕژێمی زایونییەوە بوردومان کرا بوو.

حەوتەمی ژوئەنی ساڵی ١٩٨١ شەش فڕۆکەی «ئێف ١٥»و «ئێف ١٦»ی ڕژێمی زایونی بە ھاویشتنی ١٦ موشەک ھێزگەی ناڤۆکیی «تەموز»ی عێراقیان کە تازە چێ دەکرا، دایە بەر پەلامار.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئەلنەشرە، «قاسم ئەلئەعرەجی» ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق لە ئاراستەی لێکدانەوەی دۆسیەی زیانبایی ڕێئاکتۆرە ناڤۆکییەکان کە لە ساڵی ١٩٨١ بە ھۆی ڕژێمی زایونییەوە بوردومان کرابوو، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ کاربەدەستانی عێراقی کرد.

«ئەعرەجی» جەختی کردەوە لە مافی داواکراوی عێراق و بەردەوامیی ھەوڵەکان و بە فەرمی ناسینی داخوازییەکانی عێراق بە مەبەستی ئاگادار کردنەوەی دەوڵەت بۆ ئەوەی میکانیزمێک بۆ چەسپاندنی مافی عێراق لەم دۆسیەیەو ھەروەھا ھەوڵدان لە ئاراستەی سەندنەوەی ئەم مافانە دیاری بکرێت و بڕیاری لە سەر بدرێت.

لە دانیشتنەکەدا لە سەر ھاوتەریب کردنی مافی عێراق لەگەڵ بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و بەڵێنەکانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکیش پێداگری کرا.

سەرپەیڤ