ئەندامێکی ڕەوتی «حیکمەتی نیشتیمانی»: عێراق لەگەڵ چەقبەستوویی سیاسی دا بەرەوڕوو بووەتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i406862-ئەندامێکی_ڕەوتی_حیکمەتی_نیشتیمانی_عێراق_لەگەڵ_چەقبەستوویی_سیاسی_دا_بەرەوڕوو_بووەتەوە
ئەندامێکی ڕەوتی «حیکمەتی نیشتیمانی»: ئەم وڵاتە لەگەڵ چەقبەستوویی سیاسی دا بەرەوڕوو بووەتەوە. بە پێی ژمارەی دەنگەکان چوارچێوەی ھەماھەنگی لە ئێستادا فراکسیۆنی زۆرینە لە پەرلەمان دێتە ئەژمار.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 08, 2022 08:56 Asia/Tehran
  • ئەندامێکی ڕەوتی «حیکمەتی نیشتیمانی»: عێراق لەگەڵ چەقبەستوویی سیاسی دا بەرەوڕوو بووەتەوە

ئەندامێکی ڕەوتی «حیکمەتی نیشتیمانی»: ئەم وڵاتە لەگەڵ چەقبەستوویی سیاسی دا بەرەوڕوو بووەتەوە. بە پێی ژمارەی دەنگەکان چوارچێوەی ھەماھەنگی لە ئێستادا فراکسیۆنی زۆرینە لە پەرلەمان دێتە ئەژمار.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فۆرات نیوز، «فادی شەمەری» ئەندامی مەکتەبی سیاسیی  ڕەوتی «حیکمەتی نیشتیمانی»ی عێراق ڕایگەیاندووە: چوارچێوەی ھیەماھەنگیی شێعەکان لە ھەوڵی ئەوەدایە کە خۆی ببووژێنێتەوەو ھەنگاوەکانی دواتری بۆ داھاتوو دیاری بکات.

«شەمەری» جەختی لەوەش کردەوە کە کە، چوارچێوەی ھەماھەنگی ھێندێک لێژنەی پێکھێناوە بۆ ھێنانەئارای دەستپێشخەرییەکی کارا، عێراق لە ئێستادا جۆرێک لە چەقبەستوویی تۆکمەوتەواوی سیاسیی بە خۆیەوە دەبینێت. ھاوپەیمانیی سیانەی سەدرو حەلبوسی و بارزانی بە بێ ھەبوونی بەرنامەیەکی ڕاستەقینە پێک ھات.

ئەم کەسایەتییە عێراقییە وتیشی: ئەندامانی ئەو ھاوپەیمانییە سێ قۆڵییە بەو ئامانجە یەکیان گرت کە ھەر سێ سەرۆکایەتییەکە لە پەرلەماندا پەسەند کەن. دەستپێشخەرییەکەی چوارچێوەی ھەماھەنگی ڕەوتی سەدریش دەگرێتەوە. ھۆکاری سەرەکیی چەقبەستوویی سیاسی ڕوانگەی تایبەتی و تاکەکەسی بەرامبەر بە پرسەکانە.

وتیشی: ئێمە نەیاری زۆرینە نین بەو نمەرجەی ماف ی تەواوی کۆتلەکان ڕەچا بکرێت. چوارچێوەی ھەماھەنگی گەورەترین فراکسیۆنی شێعەیە بە پێی ژمارەی دەنگدەرانی، موقتەدا سەدریش بە ھادی عامریی ڕاگەیاندووە کە نابێتە ئۆپۆزیسیۆن.