May 19, 2022 12:01 Asia/Tehran
  • دژایەتیی حەکیم لەگەڵ تێوەگلاندنی مەرجەعییەتی دینی بە ناکۆکیی سیاسی عێراقەوە

دوابەدوای ھێندێک داخوازی بۆ خۆ تێگەیاندنی مەرجەعییەتی باڵای دینی لە نەجەفی پیرۆز لەمەڕ چارەسەریی ناکۆکییە سیاسییەکانی ئێستای عێراق، ڕابەری ڕەوتی کیکمەتی نیشتیمانی لەگەڵ تێوەگلاندنی مەرجەعییەتی باڵای دینی بەم بابەتەوە بە توندی دژایەتیی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سەیید عەممار حەکیم» ڕۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: نابێ بەرپرسایەتیی ناکۆکیی سیاسی لە وڵات بخرێتە ئەستۆی مەرجەعییەتی باڵای دینیی عێراق، بەڵکو بەرپرسی ئەم دۆخە، ڕەوتە سیاسییەکانن کە دەتوانن با ھاوبیروڕایی لە نێوان خۆیان ڕێگای دەرباز بوون لە چەقبەستوویی سیاسیی ئێستا بدۆزنەوە.

عەممار حەکیم جەختی کرد: مەرجەعییەتی باڵای دینی ھەروەھا پارێزەری بەرژەوەندیی گشتیی وڵات و خەڵکە.

ئەمە یەکەم دژایەتیی ئاشکرای ڕابەرێکی سیاسیی شێعەی عێراقە لەگەڵ خۆ تێگەیاندنی مەرجەعییەتی باڵای دینی لە پرسی چەقبەستوویی سیاسی و ناکۆکیی سیاسیی ئێستای نێوان لایەنە دەستەڵاتدارەکانی وڵات دا.

سەرپەیڤ