عێراق : کۆبوونەوەی دواتری ئێران و عەرەبستان لە بەغدا ئاشکرا دەبێ
وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند : کۆبوونەوەی دواتری عەرەبستان و ئێران لە بەغدا بە شێوەی ئاشکرا و لەسەر داوای پاشمیری سعودیە .
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی ئەو نێوەندگیرییەی لەنێوان هەردوو وڵاتی سعوودیە و ئێران کردوویانە، لە ماوەی رابردوودا پێنج کۆبوونەوەی نهێنی لەنێوان بەرپرسانی هەواڵگری و دامودەزگە ئەمنییەکانی هەردوو وڵات لە عێراق کراوە. بریاریشە ئەمجارە بەشێوەیەکی ئاشکرا هەردوو وەزیری دەرەوەی سعودیە و ئێران لە عێراق کۆببنەوە.
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بە رووداوی راگەیاند، "تاوەکو ئێستا 5 جار کۆبوونەوە هەبووە لەنێوان سعودیە و ئێران، کۆبوونەوەکانیش لەسەر ئاستی هەواڵگری و دامودەزگە ئەمنییەکان بووە و بە نهێنی بوون."
حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە نوێترین لێدوان لە بارەی وتووێژی نێوان ئێران و عەرەبستانی سعودی ، باسی ئامادەیی ریازی کرد بۆ دانوستانی سیاسی و ئاشکرا .
ئەمیر عەبدوڵڵاھیان گوتیشی بەمزوانە باڵوێزانی ئیمارات و کوێت دێنە تاران .