هەوڵی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i410578-هەوڵی_چوارچێوەی_هەماهەنگی_شیعەکان_بۆ_ئەنجامدانی_دانیشتنی_پەرلەمانی_عێراق
یەکێک لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان ڕاوێژکارییەکانی ئەم حیزبەی لەگەڵ گروپە کوردی و سوننەکان بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی پەرلەمانی لە دەرەوەی ناوچەی سەوز ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 21, 2022 02:47 Asia/Tehran
  • هەوڵی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق

یەکێک لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان ڕاوێژکارییەکانی ئەم حیزبەی لەگەڵ گروپە کوردی و سوننەکان بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی پەرلەمانی لە دەرەوەی ناوچەی سەوز ڕاگەیاند.

 

هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق لە 10ی تشرینی یەکەمی 2021 بەڕێوەچوو، بەڵام ڕەوتە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە بەهۆی جیاوازی سیاسی تا ئێستا نەیانتوانیوە حکومەتێکی نوێ پێکبهێنن و سەرەڕای ئەوەی 10 مانگ بەسەر بەڕێوەچوونی ئەم ڕووداوەدا تێپەڕیوە.

بەپێی زانیارییەکانی بەغدا الیوم، فازڵ مووات، یەکێک لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان، باسی راوێژەکانی ئەم حزبەی کردووه لەگەڵ گروپە کوردی و سوننەکان بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی پەرلەمانی لە دەرەوەی ناوچەی سەوز .

مووات ڕایدەگەیەنێت کە دەکرێت دانیشتنێکی پەرلەمانی لە دەرەوەی ناوچەی سەوز ئەنجام بدرێت، دەشڵێ: لەم ڕووەوە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان دانوستان لەگەڵ گروپە کورد و سوننەکان ئەنجام دەدات، بەڵام تا ئێستا شوێنی ئەم کۆبوونەوەیە دیاری نەکراوە.