بەرپرسێکی عێراقی: هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی عێراق پێویستی بە رێککەوتنی کۆتلە سیاسییەکانە
نوێنه‌ری هاوپه‌یمانیی دەوڵەتی یاسا له عێراق جه‌ختی کرده‌وه که هه‌موارکردنی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌م وڵاته به‌نده به رێککه‌وتنی سه‌رۆک و سه‌رکردەکانی کۆتلە سیاسییه‌کانه‌وه.
بەپێی راپۆرتی رۆژی دووشەممەی تۆڕی ئەلمەعلومە، «سائیر جبوری» نوێنەری هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بە راگەیاندنی ئەمەی کە تەنانەت ئەگەر دادگای فیدراڵی عێراقیش بڕیارێک بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی ئەم وڵاتە دەرکات، دەکرێ هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن ئەنجام بگرێت، وتیشی:هەموو لایەنەکان چاوەڕێی بڕیاری دادگا دەکەن سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و تەگبیری سیاسی دوای دەرچوونی ئەم بڕیارە ڕەچاو دەکرێت.
جبوری ڕوونیشی کردەوە کە ئاسانە بۆ کۆتلە سیاسییەکان و سەرۆکی فراکسیۆنەکانی هەڵبژاردن لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن رێکبکەون و بڕیاری دادگای فیدراڵیش لەسەر هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان هیچ کاریگەرییەکی لەسەر ئەم بڕیارە سیاسییە نییە.
نوێنه‌ری هاوپه‌یمانیی دەوڵەتی یاسا رایگه‌یاند، ئه‌و هه‌موارانه‌ی که له ماوه‌ی رابردووش دا بۆ یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان کاریان پێکراوە، ده‌رئه‌نجامی رێککه‌وتنی نێوان سه‌رۆکی کۆتلە سیاسییه‌کان بووه و ئێستاش هه‌موارکردنه‌وه‌که‌ی ته‌نیا په‌یوه‌سته به رێککه‌وتنی سیاسی لایەنە جۆربەجۆرەکانەوە.