سەرۆک وەزیرانی عێراق: لە خراپترین قەیرانی سیاسیی داین لە ساڵی ٢٠٠٣ بەولاوە
سه‌رۆک وه‌زیرانی حکومه‌تی عێراق رایگه‌یاند که عێراقییه‌کان له‌ژێر بارودۆخێکی نائاساییدا پێشوازییان له ملوێنان زیارەتکار کردووه، له کاتێکدا عێراق له خراپترین قه‌یرانی سیاسیدایه له دوای ساڵی 2003ه‌وه.
بەگوێرەی ماڵپەڕی سومریەنیوز، «مستەفا کازمی» سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا بە بۆنەی ئەربەعین حسێنییەوە، رایگەیاند، گەلی عێراق بە میوانداریکردنی زیارەتکاران وانەیەکی لە کەرامەت و بوێری و لێبوردن فێری جیهان کرد.
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، پاکترین سوپاس و پێزانینم بۆ هێزه ئه‌منییه‌کانی سه‌رجه‌م لقه‌کان هه‌یه که تا ئێستاش ناوچه جیاجیاکانی عێراق لە بوونی تیرۆریستان پاک ده‌که‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌لامه‌تیی زیارەتکاران مسۆگەر بکرێت.
کازمی ئاماژەی بەوەشکرد، هەوڵ دەدەین ڕێگەچارەیەک بدۆزینەوە بۆ تێپەڕاندنی ئەم قەیرانە و هەنگاونان بەرەو عێراقێکی سەلامەت و سەقامگیر.