داکەوتنی خۆفڕێک لە ناوچەی سەوزی بەغدا
سهرچاوه میدیاییەکانی عێراق ڕایانگهیاندووه، دوابەدوای داکەوتنی خۆفڕێک لە ناوچهی سهوز، قیژۆکی مەترسی له باڵوێزخانهی ئهمریکا له بهغدا بەرز بووەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی کەناڵی سۆمەریە نیوز، ئەمڕۆ سێشەممە، سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند، خۆفڕێکی لە ناوچەی سەوزی ناوەندی شاری بەغدا داکەوتووە.
بە وتەی ئەم سەرچاوەیە، تا ئێستا ڕوون نییە کە ئەم خۆفڕە خراوەتە خوارەوە یان بەهۆی تەگەرەی تەکنیکیەوە داکەوتووە.
ئەو سەرچاوەیە هەروەها راشیگەیاندووە، دوای داکەوتنی ئەم خۆفڕە، دەنگی قیژۆکی مەترسی لە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بەرز بووەتەوە.
لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، سوپای تیرۆریستی ئەمریکی گەلێک جار ئەم خۆفڕانەی بەکارهێناوە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی دژی هێزەکانی خۆڕاگری، لەنێویاندا هێزەکانی حەشدی شەعبی.
دوای سەرکەوتنەکانی ڕێکخراوی حەشدی شەعبیی عێراق بە سەر تاقمە تیرۆریستییەکانی ناوچەکەدا، ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی هەوڵەکانیان بۆ گوشار خستنە سەر ئەم ڕێکخراوەیە زیاتر چڕ کردووەتەوە.