ئه‌یلوول 29, 2022 01:33 Asia/Tehran
  • بریندار بوونی ١٣٣ کەس لە ڕەوتی شه‌ڕ و پێکدادانه‌کانی به‌غدا

ئاژانسى فه‌رمىی عێراق وای بڵاوکرده‌وه‌: له‌ کاتى شه‌ڕ و پێکدادانه‌کانى ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌کان له‌ به‌غدا 133 که‌س بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بە گێڕانەوە لە ئاژانسی هەواڵدەریی فەرمیی عێراقی (واع)، لەنێو ئەو کەسانەدا ٤ ئەفسەر و ١١٨ سەربازی عێراقی و ١١ کەسی مەدەنیش هەن.

لایەنگرانی ڕەوتی سەدر کە لە شەوی پێش ئەوە وردە وردە گەیشتبوونە دەوروبەری ناوچەی سەوز، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە کاتی خۆرئاوابووندا ھێرشەکانیان بەرەو هێزە ئەمنییەکان زیاد کرد و هەوڵیان دا جارێکی دیکە بچنە نێو ئەم ناوچەیەوە.

لایەنگرانی رەوتی سەدر جارێکی تر هەوڵی هێرشکردنە سەر ناوچەی سەوزیان داو، ئەمەش لەکاتێکدا بوو کە موقتەدا سەدر بۆخۆی لە هەمان کاتی دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیای دا هەڵوێستێکی توندی دژی گروپەکان و لایەنە سیاسییەکان گرتەبەرو وتی: نە لە پرۆسەی سیاسیدا بەشداری دەکات و نە ئامادەی دانوستانیشە.

سەرپەیڤ