فەرماندەرایەتی هێزە چەکدارەکانی عێراق: بارودۆخی ئاسایشی وڵات لەسەرجەم پارێزگەکان ئاساییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i411811-فەرماندەرایەتی_هێزە_چەکدارەکانی_عێراق_بارودۆخی_ئاسایشی_وڵات_لەسەرجەم_پارێزگەکان_ئاساییە
وتەبێژی فەرماندەرایەتی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێراق وێڕای ئاماژە بە درۆی هێندێک میدیا لەمەڕ دۆخی ئاسایشی وڵاتەکەی پێداگری کرد کە دۆخی ئاسایشی لەسەرجەم پارێزگەکان ئاساییە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 01, 2022 19:51 Asia/Tehran
  • فەرماندەرایەتی هێزە چەکدارەکانی عێراق: بارودۆخی ئاسایشی وڵات لەسەرجەم پارێزگەکان ئاساییە

وتەبێژی فەرماندەرایەتی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێراق وێڕای ئاماژە بە درۆی هێندێک میدیا لەمەڕ دۆخی ئاسایشی وڵاتەکەی پێداگری کرد کە دۆخی ئاسایشی لەسەرجەم پارێزگەکان ئاساییە.

 

 

یەحیا ڕەسووڵ"ی وتەبێژی فەرماندەرایەتی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێراق لە بارەی دوایین دۆخی ئاسایشی وڵاتەکەی لە سەروبەندی ساڵهاتی ناڕەزایەتیەکانی مانگی ئۆکتۆبری ساڵی دوو هەزارو نۆزدە ڕایگەیاند گەڵاڵەی هەواڵگری لەپێناو دابینکردنی ئاسایشی خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی تەحریر بە لەبەرچاوگرتنی گۆڕانکاریە ئاسایشیەکان درێژ کراوەتەوەو هاوکات فەرمانی فەرماندەرایەتی گشتی بۆ سەرجەم سرویسە هەواڵگریەکان لەبارەی بەرگرتن لە تەقەکردن لە خۆپیشاندەران ڕاگەیاندراوە.

یەحیا ڕەسووڵ وێڕای دەربڕینی ئەوەی کە هێندێک لە میدیاکان بەئامانجی بشێوی نانەوە و زیان گەیاندن بە ئاشتی کۆمەڵایەتی دەستیان کردوە بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی چەواشە وتیشی فەرماندەرایەتی ئۆپەڕاسیۆنی بەغدا بەتەواوی چالاکە لەپێناوی دابینی خۆپیشاندانی چالاکی هێمنانە لە ناوچە بشێوەکان.