موقتەدا سەدر: بەشداریی حکومەتی داهاتووی عێراق ناکەین
ڕەوتی سەدر لە یەکەم کاردانەوەی دا بەرامبەر بە ڕاسپێردرانی "محەممەد شیاع ئەلسودانی" بۆ پێکهێنانی حکومەت، بەشداری نەکردنی ئەم ڕەوتەو لایەنگرەکانی لە حکومەتی نوێ دا ڕاگەیاند.
بەپێی راپۆرتی سۆمەریەنیوز، ساڵح محەممەد ئەلعێراقی، لە نزیکانی «موقتەدا سەدر»،ڕابەری رەوتی سەدرو ناسراو بە "وەزیری سەدر"، لە بەیاننامەیەکدا کاردانەوەی بەرامبەر بە ڕاسپێردرانی "محەمەد شیاع سودانی" بۆ پێکھێنانی حکومەت دەربڕی.
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: دوابەدوای پێکهاننی حکومەتێکی هاوپەیمانی کە داواکارییەکانی گەلی عێراقی دابین نەکردووەو ناشیکات و ھەروەھا پاش شکستهێنانی هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی زۆرینەی نیشتمانیی نە لە رۆژهەڵات و نە لە رۆژئاوا، سەرکوت کرانی دەنگی ئەو خەڵکەی کە دژی گەڕانەوەی عێراقن بۆ قۆناغی یەکەم، ئیدانە دەکەین.
ئەلعێراقی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: پێشنیار دەکەین کە عێراق نەبێتە کایەکلێی بەرنامە و پلانی دەرەکی و پارەی خەڵک نەڕژێتە گیرفان و بانکی گەندەڵکارانەوە.
لەدرێژەی ئەم لێدوانەدا هاتووە:هیچ کەسێک لە رەوتی سەدرو کەسانی پەیوەندیدار بەوەوە بەشداری حکومەتی نوێ بە سەرۆکایەتی سودانی ناکات، هەرکەسێک بەشداری ئەم حکومەتە بکات بە هیچ شێوەیەک نوێنەری رەوتی سەدر نییەو ئەم ڕەوتە لەو کەسانە خۆی بە دوور دەگرێت.