گیان لە دەست دانی ھەشت پۆلیس لە کەرکوکی عێراق
کانونی یه‌که‌م 18, 2022 15:46 Asia/Tehran
لە ناوچەیەکی سەر بە پارێزگای کەرکوک لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێک ھەشت پۆلیسی عێراقی گیانیان لە دەست دا.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه بۆمبێک لە ناحیەی «ریازی »سەر بە پارێزگای کەرکوک بە ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسی فیدراڵیدا تەقییەوە و به‌هۆیه‌وه هه‌شت پۆلیس گیانیان لە دەست دا.
لەم پەیوەندییەدا سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی له پارێزگای که‌رکوک رایگه‌یاندووە، ئەمڕۆ لە سنوری ناحیەی ریازی سەر بە قەزای حەویجە بۆمبێکی چێنراو بە هێزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵ دا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە هەشت پۆلیس کوژراون و دوو پۆلیسی دیکەش برینداربونە.
بەپێی زانیارییەکان، بۆمبەکە بەهێزەکانی لیوای دوی پۆلیسی فیدڕاڵی‌دا تەقیوەتەوە و تائێستاش هیچ لایه‌نێک به‌رپرسیارێتی له هێرشه‌که رانه‌گه‌یاندووه.