لەنێوبرانی گەورەترین باری ماددە هۆشبەرەکان لە عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i413696-لەنێوبرانی_گەورەترین_باری_ماددە_هۆشبەرەکان_لە_عێراق
نزیکەی ٦ تۆن ماددەی هۆشبەر لە عێراق لەناوبرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 19, 2022 12:49 Asia/Tehran
  • لەنێوبرانی گەورەترین باری ماددە هۆشبەرەکان لە عێراق

نزیکەی ٦ تۆن ماددەی هۆشبەر لە عێراق لەناوبرا.

ماوەیەکی زۆرە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە شێوەیەکی تایبەت و جددی بەدواداچوون بۆ شەڕی ماددە هۆشبەرەکان دەکات و هێزەکانی حەشدی شەعبیش لەو بارەیەوە چالاک کراون بۆ ئەوەی ھەر جۆرێک بووە پێش بە بڵاو بوونەوەی ئەم ماددەیە بگرێت، ئەو ماددەگەلەی کە بە گشتی لە وڵاتانی عەرەبیەوە دەچنە ناو عێراقەوە، بە تایبەت لە شێخ نشینەکانی کەنداوی فارسەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران ، حکومەتی عێراق گەورەترین باری ماددەی هۆشبەری لەناوبردووە کە داگری 5 تۆن و 900 کیلۆ مادەی هۆشبەر بووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرته ئۆپەراسیۆنی لەناوبردنی ئەم بڕەماده هۆشبەره له ساڵی 2009ەوه بێوێنه بووه .