کوژران و برینداربوونی چەند ئەندامێکی حەشدی شەعبی لە پارێزگای سەلاحەدین لە عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i414196-کوژران_و_برینداربوونی_چەند_ئەندامێکی_حەشدی_شەعبی_لە_پارێزگای_سەلاحەدین_لە_عێراق
لە ئەنجامی پێکدادانی نێوان هێزەکانی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی و بەرماوەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش، سێ ئەندامی هێزەکانی حەشدی شەعبی کوژران و یان بریندار بوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 10, 2023 08:20 Asia/Tehran
  • کوژران و برینداربوونی چەند ئەندامێکی حەشدی شەعبی لە پارێزگای سەلاحەدین لە عێراق

لە ئەنجامی پێکدادانی نێوان هێزەکانی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی و بەرماوەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش، سێ ئەندامی هێزەکانی حەشدی شەعبی کوژران و یان بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێشەممەی ماڵپەڕی ئەلعەھد ، ئەندامێکی ھەنگی سێھەمی تیپی ٥٢ی ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە میانەی ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی چەکدارانی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سەلاحەدین لە عێراق کوژراو دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.

ژمارەیەک لە چەکدارانی داعش لە ناوچەی «ئەلعەیس» لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سەلاحەدینەوە هێرشیان ھێنا کە لەگەڵ بەربەرەکانێی هێزەکانی تیپی ٥٢ی حەشدی شەعبی دان بوونەوە و دواجار ناچار بوون لە ناوچەکە هەڵبێن.

پارێزگاکانی دیالە، کەرکوک، نەینەوا، سەلاحەدین و ئەنبار لەو ناوەندانەی چالاکی و جوڵەی بەرماوەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراقن.