کانونی دوھەم 14, 2023 22:27 Asia/Tehran
  • سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق گەییشتە شاری کەرکوک

ئەمڕۆ شەممە شاندێکی باڵای ئاسایشتی عێراق گەییشتە شاری کەرکوک بۆ ئاگادار بوونەوە لە دۆخی ئاسایشتیی پارێزگای کەرکوک.

بەپێی ڕاپۆرتی  ڕۆژی شەممەی هەواڵدەریی (واع)، «عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵڵا»؛ سەرۆکی ئەرکانی گشتیی سوپای عێراق و «قەیس ئەلمحەمەداوی» جێگری بنکەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان سەرۆکایەتیی ئەم شاندە دەکەن.

ژمارەیەک فەرماندە و ئەفسەری وەزارەتی بەرگریی عێراقیش لەم شاندەدا ئامادەن.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ مەبەست لەم گەشتە ئاگاداربوونەوەیە لە دۆخی ئاسایشتیی ناوچەی ژێر ڕکێفی  بنکەی ئۆپەراسیۆنی کەرکوک.

پارێزگای کەرکوک یەکێکە لەو ناوچانەی کە بەرماوەکانی داعش تێیدا چالاکن.

پاشماوەی ئەو تەقەمەنی و چەکانەی کە تاقمی تیرۆریستی داعش بەجێیان هێشتووە، هێشتا لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق ماون و هێزەکانی حەشدی شەعبی لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی دیکەی عێراق پاکیان دەکەنەوە.

سەرپەیڤ