دیداری «سودانی» و «بارزانی» لە سەر تەوەرەی گرنگیدان بە ئاسایشی سنووریی عێراق
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، هاوکاریی هاوبەش لە بواری یاسای پەیوەست بە نەوت و گاز و یاسای بودجەی حکومەتی فیدراڵی و ھەروەھا هەوڵدان بۆ دابین کردنی ئاسایشی سنوورەکانی عێراقیان تاوتوێ کرد.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵدەریی (واع)،پاشنیوەڕۆی ڕۆژی شەممە،«محەمەد سودانی»، سەرۆکوەزیرانی عێراق میوانداریی «بارزانی» سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق کردو لە دیدارەکەدا گرنگترین بابەت و پرسەکان لەسەر ئاستی نیشتمانی و ڕێگاکانی پتەوکردنەوەی هاوکاری و هەماهەنگیی نێوان حکومەتی فیدراڵی و ھەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.
هەروەها ھەردووک لا باسی ڕێگاکانی هاوکاریی هاوبەش لە بواری یاساکانی پەیوەست بە نەوت و گاز و یاسای بودجەی حکومەتی فیدراڵی و هەوڵەکان بۆ دابین کردنی ئاسایشی سنوورەکانی عێراقیان کرد.
لەمبارەیەوە، «تەحسین ئەلخەفاجی» وتەبێژی فەرمیی سەرکردایەتیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی سوپای عێراق لە ٢٢ی سەرماوەزی ڕابردوو ڕایگەیاند، پێویستە بە خێرایی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان کۆنترۆڵبکرێن. ناوبراو ئاماژه ى بەوەشکرد کە، داخوازیى هەرێمى کوردستان له وەزیرى ناوخۆى عێراق «عەبدولئەمیر ئەلشەمەرى» بۆ زیادکردنى ژمارەى سنوورپارێزەکان قبوڵ کراوە.
جێگای ئاماژەیە سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆژی ڕابردوو بەمەبەستی بەشداری کردن لە نەریتی «شەهیدی میحراب» ساڵیادی شەھید بوونی «ئایەتوڵڵا محەمەد باقڕ حەکیم» ڕابەری پێشوتری ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق سەردانی بەغدای کرد.