کانونی دوھەم 24, 2023 11:59 Asia/Tehran
  • سەرۆکی کۆمەڵەی سوننەی عێراق سوتاندنی قورئانی بە دوژمنایەتی لەگەڵ ئیسلام ناوبرد

سەرۆکی کۆمەڵەی سوننەی عێراق سووتاندنی کۆپییەکی قورئانی پیرۆزی لە سویید ئیدانە کرد و ئەم کارەی بە دوژمنایەتی لەگەڵ ئیسلام و موسڵمانان زانی.

«شێخ خالید الملا» سەرۆکی کۆمەڵەی زانایانی سوننەی عێراق، ڕۆژی دووشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، ڕایگەیاند، ئەم کارەی تاقمە تیرۆریستییە توندڕەوەکان نیشانەیەکی مەترسیدار و جێی نیگەرانییە. ئەمە کردەوەی دوژمنایەتییە بەرامبەر ئیسلام و موسڵمانان و تاوانێکی ڕەگەزپەرستانەیە، چونکە هەموو موسڵمانانی کردووەتە ئامانج و بەها پیرۆزییەکانی ئێمەی سوک کردووە.

«شێخ خالید الملا» ڕایگەیاند کە بەداخەوە هەندێک کەس ئازادیی ڕادەربڕین وەک پەردەیەک بۆ ئەنجامدانی ئەو جۆرە تاوانانە بەکاردەهێنن. داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین بەرپرسیارێتیی خۆی بۆ ڕاگرتنی ئەو جۆرە کارە توندڕەوانەیە و ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڕق و کینە و سزادانی ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە جێبەجێ بکات.

سەرۆکی زانایانی سوننەی عێراق ئاماژەی بەوەش دا کە پێویستە بەهاکانی دیالۆگ و دانوستان و ژیانی ئارامی نێوان گەلان و ئومەتەکان برەوی پێ بدرێت و ڕێگری لە هەر کارێک لەمەڕ سوکایەتیکردن و ئایینە ئاسمانییەکان بکرێت، چونکو ئێمە نامانەوێت سوکایەتی بە هیچ ئایین و نەتەوەیەک بکرێت.

ئەلمەلا ئاماژەی بەوەشکرد، داوا لە هەموو موسڵمانان و ڕێکخراوەکان و دەسەڵاتداران دەکەین ڕێوشوێنی ڕوون و ئاشکرا و پتەو بۆ ئیدانەکردنی ئەم کارە بگرنەبەر، داواش لە لایەنە بەرپرسەکان دەکەین ئەو پێشێلکارییانە ڕابگرن.

سەرپەیڤ