حزبێکی عێراقی دەبێتە ئۆپۆزیسیۆنی دژبە حکومەتەکەی سودانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i414810-حزبێکی_عێراقی_دەبێتە_ئۆپۆزیسیۆنی_دژبە_حکومەتەکەی_سودانی
بزوتنەوەی هۆشیاریی نیشتیمانی» رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە دەبێتە ئۆپۆزیسیۆنی دژبە حکومەتی «سودانی» و داواش دەکەن رێگری لە دەستوەردانی دەرەکی بکرێت و ھەوڵی دامەزرانی دەسەڵاتێکی دادوەریی بێلایەن بدرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 02, 2023 15:33 Asia/Tehran
  • حزبێکی عێراقی دەبێتە ئۆپۆزیسیۆنی دژبە حکومەتەکەی سودانی

بزوتنەوەی هۆشیاریی نیشتیمانی» رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە دەبێتە ئۆپۆزیسیۆنی دژبە حکومەتی «سودانی» و داواش دەکەن رێگری لە دەستوەردانی دەرەکی بکرێت و ھەوڵی دامەزرانی دەسەڵاتێکی دادوەریی بێلایەن بدرێت.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، «بزوتنەوەی  هۆشیاریی نیشتیمانی _حرکة وعی الوطنیة» رایگەیاندووە: لە ئەمڕۆوە دەبێتە ئۆپۆزیسیۆنی دژبە حکومەتەکەی «محەممەد شیاع سودانی» سەرۆک وەزیرانی عێراق و هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت و داواش دەکەن رێگری لە دەستوەردانی دەرەکی بکرێت و ھەوڵی دامەزرانی دەسەڵاتێکی دادوەریی بێلایەن بدرێت.

«سەلاح عەرباوی» سەرۆکی «بزوتنەوەی  هۆشیاریی نیشتیمانی» لەبارەی بڕیاری لایەنەکەی وتوویەتی: ئێمە جەخت لەوە دەکەینەوە کە ئۆپۆزیسیۆنی سیاسیین بەرامبەر حکومەتی ئێستای عێراق بەسەرۆکایەتیی «محەمەد شیاع سودانی» و هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت واتە لایەنەکانی پێکهێنەری.

سەرکردەکانی ئەم هاوپەیمانییە تازە دامەزراوە داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و هەموارکردنەوەی دەستووری وڵات و نەهێشتنی گروپە نەریتییەکان و هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن دەکەن.

«سەلاح عەرباوی» لە سەرکردە گەنجەکانی پێشوی رەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی بە ڕابەرایەتیی «عەممار حەکیم» بووە کە مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠٢٠، جوڵانەوەیەکی نوێی سیاسی لە بەغدا راگەیەند و لەکۆنگرەی راگەیاندنی پارتەکەشی دا داوای گۆڕانکاریی دەستوریی و هەڵبژاردنی سەرۆکی وڵات بەشێوەیەکی راستەوخۆ لەلایەن خەڵکی کرد. «سەلاح عەرباوی» ساڵی ٢٠٢٠ دەست لەکار کێشانەوەی لە رەوتی حیکمەتی نیشتیمانی راگەیاند.