ئادار 18, 2023 23:05 Asia/Tehran
  • بۆمبێکی چێندراو لە کەرکوک تەقییەوە و بەهۆیەوە سێ ئەندامی حەشدی شەعبی بریندار بوون

ڕێکخراوی حەشدی شەعبیی عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی سەر ڕێگا لە کەرکوک، سێ ئەندامی ئەم ڕێکخراوەیە برینداربوون.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵدەریی «واع»ی عێراقی، ڕێکخراوی حەشدی شەعبیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، لە کاتی ئۆپەراسیۆنێکدا لە شاری کەرکوک، سێ ئەندامی حەشدی شەعبی بە بۆمبێکی کەناری ڕێگا کراونەتە ئامانج و بریندار بوونەو بۆ چارەسەریی پزیشکی گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی کەرکوک.

پێویستە بگوترێ سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە هێزەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ ڕاماڵینی تیرۆریستان لە پارێزگاکانی کەرکوک و سەڵاحەدین دەست پێکرد.

لە ساڵی ٢٠١٧ عێراق دوای سێ ساڵ شەڕ توانی سەرکەوتن بەسەر گروپی تیرۆریستیی "داعش" ڕابگەیەنێت، بەڵام ئەندامە پرش وبڵاوەکانی ئەم تاقمە تیرۆریستییە تا ئێستاش لە هەندێک ناوچەی پارێزگاکانی دیالە، کەرکوک، نەینەوا، سەلاحەدین، ئەنبار و بەغداد خەریکی ھێرش و کوشت و بڕی خەڵکی بێ دەرەتانن.

سەرپەیڤ